فەرەنسا کابینەیەکی پزیشكی هۆشمەند دروستدەکات

12-02-2016
کوردە ئەکبەر
...
...
A+ A-
رووداو - هەولێر 

نەبوونی کات بۆ چارەسەری نەخۆش وایکردووە پزیشکان بیر لە رێگەچارەیەکی نوێ بکەنەوە، بۆ ئەو کەسانەی دوور لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان دەژین بە تایبەت ناوچە گوند نشینەکان 


پزیشکانی فەرەنسی لە رێگەی دروستکردنی کابینەیەکی پزیشکی هاوکاری نەخۆشان دەکەن، بەشێوەک پزیشکان لە نێوماڵی خۆیان یان لە نێو نۆرینگەکانیان دەتوانن لەگەڵ کەسانی نەخۆش پەیوەندییان هەبێت و راوێژی پزیشکییان لەگەڵ بکەن .

مەدام جۆسێت برایلۆن خانمێکی فەرەنسییە و گرفتی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵی هەیە، ئەمەش واتە پێویستە جۆسێت رۆژانە ئاگاداری ئاستی کۆلیسترۆڵی جەستەی بێت، جۆسێت لە گوندێک بەناوی کلۆنی دەژی، گوندی کلۆنی لە نێوەند و بنکە پزیشکییەکان دوورە، ئەوەش بینی رۆژانەی دکتۆر و راوێژی پزیشکی بۆ دەیان کەسی وەک مەدام برایلۆن زەحمەت کردووە، خاتوو جۆسێت رۆژانە لەنێو ئەو کابینە پزیشکییانەدا پشکنینە پێویستەکانی ئەنجامدەدات و لەگەڵ پزیشکەکەیدا راوێژ دەکات تاوەکو لە هەر دۆخێکی تەندروستی نالەبەر ئاگاداری بکاتەوە.

جۆسێت برایلۆن، هاوڵاتییەکی فەرەنسییە و پێیوایە ئەو کابینە زۆر بە سوود دەبێت، پەیوەندی نێوان  نەخۆشان و پزیشکانیش پتەو دەکات، ئەو دەڵێت دەتوانێت رۆژانە لەرێگەی ئەو کابینەوە پەستانی خوێنی بە پزیشکەکەی بڵێت.

 جۆسێت دەڵێت "من هەست بە پارێزراوی دەکەم هەرچەندە بە تەنهاش دەژیم،  دەتوانم  یارمەتی و چارەسەری راستەوخۆ وەربرگرم تاوەکو کێشە تەندروستییەکانم چارەسەرببن"

بیرۆکەی دروستکردنی ئەم کابینە پزیشکیانە دەگەڕێتەوە بۆ  پزیشکێکی فرەنسی  بەناوی فرانک بودینۆ، لە رێگەی ئەم کابینەوە نەخۆشان دەتوانن  راستەوخۆ لەگەڵ پزیشکان پشکنینەکانی وەک: لیدانی دڵ، پەستانی خوێن، پشکنینی گوێ، چاو، پێست و چەندین جۆرێکی دیکەی پشکنین ئەنجام بدەن.

ژ اک دوو پێلۆغ هاوڵاتییەکی دیکەی فەرەنسییە، ژاک بە هەمان شێوە بیرۆکەی دروستکردنی ئەو کابینە پزیشکییانە بە ناوەندێکی باش دەزانێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان پزیشک و نەخۆش.

ژ اک وای بە ئاژانسەکان راگەیاند " ئەگەر  پزیشکان بتوانن لە رێگەی ئەو کابینە پزیشکییەوە دەستنشانی بکەن ئایا نەخۆش پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە یان نا؟ ئەوا کارێکی زۆر باش دەبێت بۆ خەڵکی گوند نشینیەکان، چونکە ئەوە نەبێت ئەوا پزیشکەکە بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر  شۆفێیری دەکات تاوەکو نەخۆشێک ببینێت ئەوە بەراستی بەهەدەردانی کاتە، بۆیە بەکارهێنانی ئەو کابینانە کاتێکی زۆر بۆ پزیشکان دەگەڕێنێتەوە و نەخۆشیش هەست بە سەلامەتی و پاراستن دەکات" 

دروستکردنی ئەم کابینە پزیشکییانە کاتێکی زۆری بۆ پزیشکان گەڕاندووەتەوە تاوەکو بتوانن بە تێکڕا سەرجەم نەخۆشانی شار و گوندنشین ببینن


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە