رووداو - فۆکسنیوز
هەروەها بەهۆی گەشەی کۆرپە رەنگە دایک پێویستی بە چەندین رەگەزی کانزایی و ڤیتامین هەبێت تاکو بتوانێت خۆراکی پێویستی جەستەی خۆی و کۆرپەکەی دابینبکات.
ئەمانە باوترین گرفتەکانی دووگیانی، چارەسەر و خۆراکە پێویستەکانیانن:
1. هێڵنج و رشانەوە
70-80%ی خانمان لەماوەی دووگیانی تووشی هێڵنج و رشانەوە دەبن، بەتایبەت لە 3 مانگی یەکەمی دووگیانی، کە هۆڕمۆنەکان زیاددەکەن.
رەنگە کۆمەڵێک خۆراکی گیایی و رووەکی ئەم حاڵەتە ئاسان بکەن، بەڵام کۆنگرێسی ئەمریکی ڤیتامین B6 بە باشترین چارەسەر دادەنێت بۆ کەمکردنەوەی رشانەوەی دووگیانی و دەڵێ وا باشترە رۆژانە سێ تا چوارجار 10-25 مللیگرام لەم ڤیتامینە وەربگیرێت.
هەرچەندە حاڵەتێکی ئاساییە تۆ هەست بە لاوازی بکەی لەکاتی دووگیانی، چونکە تۆ مرۆڤێک گەشەپێدەکەی، بەڵام کۆمەڵێک خۆراک هەن دەتوانن وزەی جەستەت زیادبکەن.
یەکێک لە باشترین ماددەکانیش کە پێویستە بخورێت لەماوەی دووگیانی ماددەی ئاسنە، چونکە زۆربەی خانمان خۆیان ماددەی ئاسن لە جەستەیاندا کەمە، ئەمەش چونکە بەهۆی سوڕی مانگانە ماددەی ئاسن لەدەستدەدەن و کەمتر خۆراکەکانی دەوڵەمەند بە ئاسن دەخۆن.
لەو ماددانەی دیکەی کە پێویستە لە ماوەی دووگیانی بخورێن بریتین لە ڤیتامین B، مەگنسیۆم، ڤیتامین D، ئۆمێگا 3 و ئایۆدینن، چونکە ئایۆدین هۆڕمۆنەکانی رژێنی دەرەقی رێکدەخات، کە خۆیان بەرپرسیارن لە هاوسەنگی وزە و توانای جەستە.
3. دڵەکزە
دڵەکزە و گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ نێو سورێنچک کێشەیەکی باوە لەماوەی دووگیانی و نزیکەی لە 45%ی خانمان تووشی دەبن.
باشترین چارەسەریش بۆ ئەمە خواردنی ژەمەخۆراکی بچوکە لە رۆژانە و وازهێنانە لە ژەمەگەورە چەور و تیژەکان، هەروەها دوورکەوتنەوە لە خۆراک چەند کاژێرێک پێش خەوتن یارمەتیدەرە بۆ ئەم كێشەیە.
4. قەبزی
یەکێك لە گرفتە باوەکانی دووگیانی تووشبوون بە قەبزییە، ئەمەش لەلایەک بەهۆی هۆڕمۆنەکانی دووگیانی و لەلایەکی دیکەش بەهۆی خواردنی ماددەی ئاسنە کە رێگەخۆشکەرە بۆ قەبزی، بەڵام ڤیتامین C و خۆراکە دەوڵەمەندەکان بەم ماددەیە و ئەوانەی بە ریشاڵەکان دەوڵەمەندن ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەن.
5. مایەسیری
قەبزی درێژخایەن و پەستانی منداڵ لەسەر رێکە و حەوز هۆکارە بۆ مایەسیری، یان خراپتری دەکات، باشترین خۆراکیش بۆ کەمکردنەوەی ئەم حاڵەتە خواردنەوەی ئاوێکی زۆر و خواردنی ئەو خۆراکانەیە کە پڕن لە ریشاڵەکان.
6. پشتئێشە
ئازاری بەشی خوارەوەی پشت، ئازاری پێیەکان و ماسولکەکان کێشەیەکی باوی خانمانە لەماوەی دووگیانی، باشترین چارەسەریش بۆ ئەمە خواردنی مەگنسیۆمە کە ماسولکەکان خاودەکاتەوە و ئازار ناهێڵێت.
جگە لە مەگنسیۆم، ڤیتامین C، بەستەر و ماسولکەکان بەهێزدەکات و ئازار کەمدەکاتەوە.
ئازارێکی زۆری لایەکی سەر"شەقیقە"، هێڵنج، هەستیاری بە رووناکی و ژاوەژاو شەقیقە خراپتر دەکەن، ئەمە لەلایەکی دیکەوە رەنگە بەهۆی کەمی ڤیتامینەکان بێت.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زۆربەی ئەوانەی تووشی لاسەرئێشەی دووگیانی دەبن، کێشەی کەمی ڤیتامین D یان هەیە.

8. خوێنبەربوونی پووک
هەرچەندە لە زۆرباردا خوێنبەربوونی پووک لەدوای ددان شۆردن حاڵەتێکی مەترسیدار نییە و تەنیا خواردنی ڤیتامین C، کێشەکە چارەسەر دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ