رووداو- هەولێر
رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیێنێت دەبێت هەنگاوێكی زیاتر بنێن لە هاوکاریکردنی گلۆباڵ فەند لە جەنگی کۆتاییهێنانی ڤایرۆسی HIV تووشکەری ئەیدز، سیل و مەلاریا.
د. تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێكخراوی تەندروستی جیهانی و ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، هەروەها پیتەر ساندس سەرۆکی گلۆباڵ فەند رێککەوتن لەسەر ئەوەی لە ساڵی 2019 کاری جدی دەستپێبکەن بۆ هاوکاریکردن و پاڵپشتیکردنی زیاتری گلۆباڵ فەند، لە جەنگی دژی سێ نەخۆشییە کوشندەکە کە بریتین لە ئەیدز، سیل و مەلاریا.
بەپێی داتاکانی گلۆباڵ فەند پرۆگرامی کۆتاییهێنان و جەنگی دژی ئەیدز، مەلاریا و سیل لانیکەم 14 بلیۆن دۆلاری پێویستە و دەبێت سیستەمی تەندروستی وڵاتانی لەڕێگەیەوە بەهێزبکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ