باشووری کوردستان..هەڵگرتن و گواستنەوەی خواردنەوە گازییەکان ناتەندروستە

12-08-2015
ئیڤان عەبدولرەحمان
رووداو
رووداو
نیشانەکردن خواردنەوەی گازی
A+ A-

رووداو-هەولێر 

رۆژانە خواردنەوەی جۆراو جۆر هاوردەی کوردستان دەکرێن، بەڵام لەکاتی گواستنەوە و هەڵگرتنیشیاندا دوور لەهەموو مەرجێکی تەندروستی لە بری ئەوەی لەناو بەراد دا دابنرێن فێنک کەرەوەیان بۆ دادەگیرسێنرێت و لەکۆگاکاندا تاکاتی بارکردنیان بۆدوکانەکان هەڵدەگیرێن.

بەپێی بریاری دەستەی راوێژکاری سەلامەتی خۆراکی لەدیوانی وەزارەتی تەندروستی دەبوایە لە ١/٦ وە لەکاتی گواستنەوەی خواردنەوە گازیەکان  بە بار هەڵگری داخراودا بگوازرێنەوە، هەرکەسێکیش پابەند نەبێ سزا دەدرێت، نزیکەی دوومانگ بەسەر بریارەکەدا تێدەپەرێت بەڵام ئەوە حاڵی بازارەکانە.

 خەڵکی لەکاتی کرینی خواردنەوە گازیەکاندا بۆدڵنیایی دەروانێتە مێژووی بەسەر چونەکەی بەڵام پزیشکان دەڵێن مێژووەکەی بەس نیە بۆ دڵنیابوون لەسەلامەتی خواردنەوە گازییەکان.

خواردنەوەگازییەکان بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە لە کۆگاکاندا هەڵدەگیرێن، لەناو دوکانەکانیشدا زۆرجار لەوماوەیە زیاتر دەمێننەوە. بۆیە پزیشکان هۆشداری دەدەن بۆخواردنەوەی خواردنەوە گازیەکان دەبێت زیاتر ئاگاداری بن.

زۆر بەكارهێنانی خواردنەوە گازییەکان لەرووی تەندروستییەوە زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، بەڵام بەپێێ رێنمایی تەندروستییەکان دانانیان بەم شێوەیە زیانەکانییان زیاتردەكات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە