بێ کەپڵەکانی چین بازاڕی ئۆنلاین گەرم دەکەن

12-11-2014
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن چین ، رۆژی سینگڵەکان ، بازاڕی ئۆنلاین
A+ A-
رووداو – time 

رۆژی سینگڵەكان كە رۆژێكی ئەنتی ڤالانتایە و ساڵانە لە 11ـی تشرینی دووەم لە چین یادی دەكرێتەوە بووە هۆی ئەوەی لە تەنیا یەك رۆژدا چینییە سینگڵەكان لە تەنیا یەك ماڵپەڕی بازاڕی ئۆنلاین بە بەهای 9 ملیار دۆلار كاڵا بكڕن.

هۆكاری ئەو هەموو كڕینە چییە؟

 لە ساڵی نەوەتەكانی رابردوو گەنجە بێ كەپڵە چینییەكان رۆژێكیان كردە رۆژێكی تایبەت بە خۆیان ئەو رۆژەش، كە پێچەوانەی ڤالانتاینە، تێیدا ئەو كەسەی كەپڵی نییە خۆی ناز دەدات بە خۆی و شت بۆخۆی دەكڕێت، باشترین شوێنیش بۆ شت كڕین بازاڕی ئۆنلاینە.

لە راستیدا هۆكاری زۆری سینگڵی لە چین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ژمارەی پیاوەكان زۆرە و بەپێی سەرژمێرییەك دەركەوتووە كە لە ساڵی 2020 پێدەچێت ژمارەی كوڕە گەنجەكان 30 ملیۆن لە كچە گەنجەكانی ئەو وڵاتە زیاتربێت، راستە ئەمە پیاوە چینییەكان دڵخۆشناكات، بەڵام بازاڕی چین لە رۆژی سینگڵەكان گەرمتر دەكات.

ماڵپەڕ و بازاڕە ئۆنلاینەكان زۆرترین سوود لە رۆژی سینگڵەكان دەبینن بەجۆرێك ماڵپەڕی عەلیبابا كە گەورەترین بازاڕی ئۆنلاینە فرۆشی كاڵاكانی لە ماوەی 24 كاژێردا لە رۆژی سینگڵەكان گەیشتووەتە ژمارەیەكی خەیاڵی و تێیدا بە بەهای 9 ملیار دۆلار كاڵا فرۆشراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە