لە هۆڵەندا ئەنفلۆنزای باڵندە بڵاودەبێتەوە

12-12-2017
سەروەر سالار
نیشانەکردن ئەنفلۆنزا
A+ A-


رووداو-سلێمانی

رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ تەندروستی ئاژەڵان ئاشکرای دەکات کە نەوەیەکی کوشندەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە چەند کێڵگەیەکی پەلەوەریی هۆڵەندا بلاوبووەتەوە و بەو هۆیەوە ئەو وڵاتە 16 هەزار پەلەوەری لەنێوبردوون.


راگەیێندراوێکی وەزارەتی ئابووری هۆڵەندا، کە مەڵپەڕی رێکخراوە جیهانییەکە ئاماژەیپێکردووە، ئاشکرای کردووە کە ڤایرۆسە تووشکەرەکە لە جۆری (H5N6) بووە و لە چەند کێڵگەیەکی مراویی بڵاوبووەتەوە و بووەتە هۆی کوشتنی 40 مراویی.

وەزارەتەکە دەڵێ بەپێی رێنماییە زانستییەکان بڕیاردراوە پشتێنەیەکی چاودێریی بە دەوری پەلەوەرگاکان بە چێوەی 3 کیلۆمەتر دیاریبکرێ و پشتێنەیەکی تیرە 10 کیلۆمەتریش وەکوو ناوچەی پاراستنی پەلەوەر دیاری بکرێ و لەو میانەیەشدا 16 هەزار پەلەوەر لەنێوبراون.

ڤایرۆسی تووشکەری ئەنفلۆنزای باڵندە بەوە ناسراوە بە کەمی بۆ مرۆڤ دەگویزرێتەوە، بەڵام کە تووشی مرۆڤ بوو کوشندەیە، باپیی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە ساڵی 2000 ەوە نزیکەی 900 کەس تووشی ئەم نەخۆشییە بوون کە زیاتر لە 450 کەسیان بەهۆیەوە مردوون، ئەوەش رێژەیەکی بەرزی مردنە بە نەخۆشییەکی گواستراوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە