رووداو-سلێمانی
پشکنینی دووگیانی لە رێگەی دیاریکردنی هۆرمۆنی (hCG) لە خوێن یان میزدا دەستنیشانیدەکات کە کەسێک دووگیانە یان نا، چونکە لە دووگیانیدا ئاستی ئەو هۆرمۆنە زۆر بەرزدەبێتەوە لە میز و خوێندا.
کاتێک هێلکەی پیتنێندراو لە دیواری هێلکەداندا دەچێندرێ، ئاستی هۆرمۆنەکە بەشێوەیکی خێرا لە میز و خوێندا بەرزدەبێتەوە.
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا شەش رۆژ دوای پیتێندرانی هێلکە بەرزبوونەوەی هۆرمۆنەکە دەستپێدەکات و هەموو ٢-٣ رۆژ جارێک دوو هێندە بڕەکەی زیاددەکات.
گونجاوترین کاتی رۆژیش بۆ ئەنجامدانی ئەوەیە لەگەڵ یەکەم میزکردنی دوای لەخەو هەستان ئەنجامبدرێ، چونکە کۆبوونەوەی میز بۆ ماوەیەکی زۆر لە میزڵدان دەبێتەهۆی کەڵەکەبوونی هۆرمۆنەکە تێیدا و ئامێری پشکنینەکە ئاسانتر دەستنیشانیدەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ