رووداو- ئاژانسەکان
بە تەمەنترین پیاوی ئوردنی لە تەمەنی 124 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
شێخ یوسف مەندیل ئەلعتوم، بە تەمەنترین پیاوی ئوردن لە تەمەنی 124 ساڵیدا لە شارۆچکەی سوف لە پارێزگای جرش لە باکووری ئوردن کۆچی دواییکرد.
عتوم دوێنێ شەممە لە گوندی سوف لە باکووری جرش (50 کم لە باکووری عەممان) کۆچی دواییکرد. بەوتەی نزیکەکانی ناوبراو ساڵی 1889 لە دایک بووە.
دانیشتوانی گوندەکەی ئاماژە بەوەدەکەن عتوم شێخ و زانایەکی ئایینی پایەدار بووە و لە ئەزهەر خوێندویەتی و دانیشتوانی گوندەکەشی فێری زانستە شەرعییەکان کردووە، وەک مەرجەعێکی ئاینی بووە بۆ دانیشوانی ناوچەکە.
شێخ یوسف مەندیل ئەلعتوم لە ژیانیدا 4 ژنی هێناوە و زیاتر لە 350 کوڕ و کچ و نەوەی هەیە، قورئانی پیرۆزشی لەبەر بووە و زیاتر لە 50 حەج و عەمرەی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ