پێکهاتەکانی نێو ترێ بۆ تەندروستی ددان گرنگن

15-08-2017
زێڕین کامەران
نیشانەکردن خۆراک، ددان
A+ A-


رووداو-هەولێر

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی لە زانکۆی ئیلینۆی لە چیکاگۆ کە لە جۆرناڵی زانستی دینتاڵ ریسێرچ بڵاوبووەتەوە، دەڵێت پێکهاتەیەک لەنێو ترێدا هەیە کە ددان بەهێزدەکات و دەیپارێزێت لە کلۆربوون.


توێژەرەکان دەڵێن ئەم جۆرە ئەنجامانە یارمەتی کەسانێکی زۆر دەدەن بەپاراستنی ددانیان و دەرەنجام تەندروستی گشتیان، هەروەها پاراستنی ددان لە کلۆربوون واتە مانەوەی ددان لە دەمدا بۆ ماوەیەکی زۆرتر، بەگوتەی پزیشکەکان ئەم پێکهاتەیەی نێو ترێ  کە جۆرێکە لە فلاڤۆنۆیدەکان جگە لە گرنگییەکەی بۆ ددان، سووڕی خوێن چالاکدەکات و یارمەتی رێکخستنی فرمانی دڵ دەدات.

پزیشکە ئەمریکییەکان ئاشکرایان کرد ئەم پێکهاتەیەی نێو ترێ کار لەسەر بەهێزکردنی چینی عاجی ددان دەکات کە لە دوای مینای ددانەوەیە و تەمەنی پرکردنەوەکانی ددان دریژتر دەکات.

ئێستا چەندین جۆری پرکردنەوەی ددان لە جیهاندا هەن بەڵام باشترین جۆری پاراستنی ددان ئەوەیە کە نەهێڵدرێت ددانەکە کلۆرببێت تاوەکو پڕ نەکرێتەوە بۆیە پزیشکان جگە لە رینماییە پزیشکییەکانی تایبەت بە خاوێن راگرتنی ددان داوا دەکەن خواردنی ترێش گرنگی پبدرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە