رووداو-سلێمانی
کۆمپانیایەکی درووستکردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بەهۆی تێکەڵکردنی دەرمانی سیڵدینافیل (ڤیاگرا) و هاوپۆلەکانی لەگەڵ ئەو نیکۆتینە شلەی لە جگەرەکەدایە، بووە بابەتی راگەیێنراوێکی نوێی دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA).
دەزگا فەمییە ئەمریکییەکە هۆشدارییەکی توندی داوەتە کۆمپانیاکە کە بە (HelloCig Electronic Technology Co) ناسراوە و داوای لێکردوون پابەندبن بە بازاڕکردنی بەرهەمەکانیان بەشێوەی درووست و بەپێی رێنماییە کارپێکراوەکان.
بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکە دەکەوێتە چین، بەڵام بەرهەمەکانی لە بازاڕەکانی ئەمریکاشدا ساخدەکاتەوە.
دەزگا ئەمریکییەکە دەڵێ مۆڵەت نادرێتە جگەرەی ئەلیکترۆنی و بەرهەمەکانیان ئەگەر هەر دەرمانێکیان تێکەڵ کرابێت کە پێویست بە رەچەتەی پزیشک بکات بۆ سەرفکردنیان.
لە بەرامبەردا کۆمپانیاکەش ئامادەیی دەربڕیوە بەرهەمەکانیان لە ئەمریکا بەشێوەیەک لێبکەن کە تەواو پابەند بن بە رێنماییەکانی دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ