رووداو-دهۆک
سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ رایدەگەیێنێت ئەمڕۆ شەممە پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لە دهۆک ئەنجامدەدەن.
د. مەتین عەبدولڕەزاق، سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ دەڵێت، ژمارەی بەشداربووانی پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک 1735 کەسە، ئەم ژمارەیەش دووهێندەی ساڵی رابردووە.
د. مەتین عەبدولڕەزاق داوادەکات، هەموو بەشداربووانی سنووری پارێزگای دهۆک، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک کۆببنەوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکان.
سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ روونیدەکاتەوە، قۆناخی تۆمارکردنی ناوەکانی بەشداربووان کۆتاییهات، ئێستا لە قۆناخی پشكنینی بەشداربووانن، لەدوای پشكنین و دەرچوونی ئەنجامەکان، سەرکەوتووانی پرۆژەکە خەڵاتدەکرێن. گەورەترین خەڵاتی ئەمساڵی پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ ئۆتۆمبێلێک دەبێت، کە لەلایەن زنجیرە مارکێتەکانی تیممارت کە سپۆنسەری سەرەکی پرۆژەکەیە دابینکراوە.
ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە مانای "دژەتووتن" دێت، بیرۆکە و جێبەجێکردنی پرۆژەکە هی دێسکی تەندروستی تۆڕی میدیایی رووداوە، لە ساڵی یەکەمدا زۆرتر لە 3500 کەس بەشداری پرۆژەکە بوون و وازیان لە جگەرەهێنا، ئەمساڵیش زیاتر لە 9000 کەس بەشدارییان کردووە و ناویان بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان تۆمارکردووە.
ژمارەی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ
کۆی گشتی بەشداربووان 9170 کەس
باشووری کوردستان
سلێمانی 3227 کەس
هەولێر 2350 کەس
دهۆک 1735 کەس
کەرکووک 417 کەس
هەڵەبجە 385 کەس
رۆژهەڵاتی کوردستان 335 کەس
رۆژئاوای کوردستان 173 کەس
باکووری کوردستان 228 کەس
وڵاتانی دیکە 320 کەس
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ