رووداو- هەولێر
بەرپرسی زانستیی بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە هەولێر دەڵێت پێویستە هەموو خوێنبەخشێک لەکاتی سەردانکردنیان سەرجەم رێنماییەکانی کارمەندانی بەرێوەبەرایەتییەکەیان جێبەجێبکەن، چونکە لە سوودی خوێنبەخشەکەن.
د. هونەر دڵپاک، بەرپرسی زانستیی بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە هەولێر روونیدەکاتەوە پێویستە هەموو خوینبەخشێک لەکاتی سەردانکردنی بۆ بانکی خوێن و خوێنبەخشین چەند رێنماییەک جێبەجێبکات، ئەو دەڵێت کەسێك بەر لە خوێنەبخشین دەبێت ژەمێكی سادە و سووک بخوات، تاوەکو کاتی خوێنبەخشین تووشی دابەزینی شەکر و پەستانی خوێن نەبێت.
د. هونەر دڵپاک کە هاوکات پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێنە دەڵێت لەدوای خوێنبەخشین دەبێت خوێنبەخش 10-15 خولەک لەشووێنی خۆی دابنیشێت، تاوەکو تووشی دابەزینی کاتی پەستانی خوێن نەبێت. هەروەها دەشڵێت باشترە لەدوای خوێنبەخشین شەربەتێك بخواتەوە بەمەبەستی گەڕاندنەوەی قەبارەی لەدەستچووی خوێنەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ