رووداو-سلێمانی
توێژینەوەیەكی نوێ دەڵی خواردنی بیبەری تیژ ئەگەری مردن بە راددەی 13% كەمدەكاتەوە.
توێژینەوەیەكی كۆلێجی پزیشكیی لارنەر لە زانكۆی ڤێرمۆنتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە دەڵێ ئەوانەی بیبەری تیژ زۆر دەخۆن ئەگەری مردنیان بە راددەی 13% كەمدەكات، بەتایبەتی ئەو مردنانەی پەیوەندییان بە دڵ و بۆڕییەكانی خوێن هەیە، وەكوو جەڵتەی دڵ و مێشك.
توێژینەوەكە لەسەر 16 هەزار كەس ئەنجامدراوە و بۆماوەی 23 ساڵ لێكۆڵینەوە لەوە كراوە ئاخۆ بیبەی سووری تیژ دەخۆن یان نا.
تیژیی بیبەر بەهۆی ماددەیەكە بەنێوی "كاپسایسین" و سوودەكانی بیبەری تیژیش بەهۆی كاریگەرییە ئەرێنییەكانی ئەو ماددەیەن، تاكوو بیبەرەكە تیژتر بێت، بڕی ماددەی كاپسایسین-ی زۆرترە.
لەبارەی ئەو رێوشوێنانەی كە بەهۆیانەوە بیبەری تیژ تەمەن درێژدەكات، توێژەرەكان بەتەواوی دڵنیا نین، بەڵام دەڵێن رەنگە بەهۆی ئەوە بێت كە بیبەری تیژ دژی قەڵەوییە و بۆ بۆڕییەكانی خوێنی دڵ بەسوودە و خاسیەتی دژە میكرۆبیی هەیە و باڵانسی بەكتریایی ریخۆڵەكان رێكدەخات.
توێژینەوەكەلە جۆرناڵی زانستی PLoS ONE بڵاوكراوەتەوە و پۆرتاڵی ساینس دەیلی ئاماژەیكردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ