رووداو- هەولێر
هەر لە کۆنەوە خەنە یەکێک بووە لەو ماددانە لە زۆر رووەوە بەکارهێنراوە و ئەگەر خەنەکە سروشتی بێت و هیچ ماددەیەکی کیمیایی زیانبەخشی تێدانەبێت سوودی زۆری بۆ قژ هەیە، هەندێک کەس هەستیاریان بۆ خەنە هەیە، بۆیە بەر لەوەی لە قژ بدرێت دەبێت سەرەتا لە شوێنێکی جەستەت بە بڕێکی کەم تاقیکبکەتەوە و چەند خولەکێک بوەستیت بۆ ئەوەی بزانیت هەستیاریت هەیە بۆی یان نە.
ئەمانە چەند سودێکی خەنەن بۆ قژ:
گەشەی قژ خێرادەکات
بەهۆی پێکهاتە سروشتییەکانی، خەنە یارمەتی گەشەی قژ دەدات و پرۆسەکە خێرادەکات.
هەڵوەرینی ناهێڵێت
خەنە بەشێوەیەکی راستەوخۆ کاردەکاتە سەر پێستی سەر، بەمەش بە ئەرێنی کاردەکاتە سەر چیکڵدانەکانی موو، بۆیە خەنە بۆ ئەو کەسانەی گرفتی وەرینی قژیان هەیە بەسوودە.
قژ بریقەدار دەکات
کاتی گرتنەوەی خەنەکە ئەگەر لەگەڵ هێلکە تێکەڵبکرێت و دواتر لە قژ بدرێت، ئەوا قژ درەوشاو و بریقەدار نیشاندەدات.
موخۆرە ناهێڵێ
وەک پزیشکانی پسپۆڕی پێست دەڵێن، خەنە دەتوانرێت بۆ رێگەگرتن لە موخۆرە بەکاربهێنرێت، بەڵام بۆ چارەسەر سوودی ئەوتۆی نییە.
خوران کەمدەکاتەوە
بە ماددە دژە بەکتریا و دژە کەڕوەکان دەوڵەمەندە بەمەش خورانی پێستی سەر کەمدەکاتەوە.
هاوسەنگی ترشی و تفتی رادەگرێت
خەنە رێگە لە زۆر دروستبوون و دەردانی چەوریی دەگرێت، و هۆکارە بۆ هاوسەنگبوونی ترشی و تفتی پێستی سەر کە ئەمەش بۆ تەندروستهێشتنەوەی قژ گرنگە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ