رووداو- AP
شارەزایەکی بواری دەریا، ماسییەکی گەورە لە کەناراوەکانی کالیفۆرنیا دەدۆزێتەوە کە درێژیەکەی 18 پێیە واتە 5 مەتر.
جاسمین سانتانا ی سەر بەرێکخراوی دورگەی دەریایی کەتالینا، هاوکاری 15 کەسی دیکەی پێویست بووە بۆراکێشانی ماسیەکە گەورەکە. بەگوێرەی زانایان ئەم دۆزینەوەیە زۆر دەگمەنە و پێشتر ماسی لەو قەبارەیان نەبینیووە.
پێشتر گەورەترین ماسی درێژیەکەی 3 مەرتر بووە کە دۆزرابێتەوە. ئەم جۆرە ماسییە لە قوڵاییی دەریادا دەژێت و بەشێوەیەکی ئاسایی 914 مەتر لە ژێر دەریاوە مەلەدەکات.
پێدەچێت ماسییەکە بەهۆی رووداوێکی سرووشتییەوە مرد بووبێت. هەروەها سامپڵەکەشی رەوانەی زانکۆی کالیفۆڕنیاکرا تاوەکو زانایان لێکۆڵینەوەی لەسەربکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ