سەرۆکەکانی ئەمریکا لە ماوەی سەرۆکایەتیاندا لە شانۆی کۆشکی سپی تەماشای ئەو فیلمانەکان کردووە کە بەدڵیان بوونە.
جۆرج بوشی کوڕ، زۆربەی ئەو فیلمانەی تەماشای کردوون، فیلمی ئاکشن بوونە لەناویاندا " فیلمی بلاک هاوک داون"

ئۆباماش زۆربەی ئەو فیلمانەی تەماشایکردوون درامای مێژوویی بوونە و خۆشترین فیلمەکانیش لای ئۆباما فیلمی "42" و فیلمی " زت بوتڵەر" ، کە باسی ژیانی ئاسایی ناو کۆشکی سپی دەکات.
بەڵام سەرۆکەکانی دیکە جۆری پیشبینی نەکراویان بەدڵ بوونە.

جۆرج بۆش، بەوە ناوبانگی دەرکرووە، کە پەنجەی بچووکی لەسەر لێوەکانی دادەنێت. ئەمەش جوڵەیەکی بەناوبانگی دکتۆر "ئیڤڵ ئیمپێرسۆنەیشن"ە کە ئەکتەری سەرەکی فیلمی "ئۆستن پاوەرس"ە. بۆش هەوادارێکی سەرسەختی درامای " ئۆستن پاوەرس"بووە کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئەو پەخشکرا.

لەوانەیە پەخشکردنی فیلمی " زە ئەپۆسڵ" لە کۆشکی سپی بە شتێکی نامۆ تەماشا بکرێت بەڵام لەراستی دا ئەم فیلمە لە رۆژێکی شەممە لە کۆشکی سپی نیشاندراوە. " زە ئەپۆسڵ" واتە "نێردراوەکە" باس ژیانی قەشەیەک دەکات کە بەدوای ئافرەتا داگەرێت تاوەکو سێکسیان لەگەڵدا بکات.

جیم کارتەر شەیدای فیلم بووە و ویستویەکی تەماشای زۆرترین فیلم بکات. یەکێک لەو فیمانەی زۆری بەدڵ بووە بریتیيە لە فیلمی " مید نایت کاو بۆی"، کە باس لە کەسێک دەکات بەدوای ئافرەتدا دەگەڕێت.

فیلمی " ساون ئۆف میوزیک" یەکێکە لە فیلمە خۆشەکان لەلای "رۆناڵد رەیگن". تەنانەت هەندێک جار کارەکانی سەرۆکایەتی دوا خستووە لە پێناو فیلمەکە.

لیندن جۆنسۆن لەکۆشکی سپی تەماشای ژمارەیەکی زۆری فیلمی نەکردووە، بەڵام چەندین جار فیلمی " تایڵ ئەن نۆونی" دووبارە تەماشاکردووەتەوە.

جۆن کەنەدی فیلمەکانی "جەیس بۆند"ی زۆر بەلاوە خۆش بوونە. تەنانەت بەر لە کوشتنەکەشی تەماشای فیلمی " فڕۆم رەشا وز لەڤ"ى کردووە کە یەکێکی لە فیلمەکانی جەیمس بۆند.

وایت ئایزنهاوەر، لەماوەی دوو خولی سەرۆکایەتیدا تەماشای زیاتر لە 200 فیلمی کردووە. یەکێک لە فیمەکانی کە زۆری لا خۆس بووە فیلمی " های مون" بووە .

تۆماس ویڵسۆن 28 ەمین سەرۆکی ئەمریکا و بەهۆی نیشاندانی فیلمی " بێرز ئۆف ئە نەیشن" رەخنەیەکی زۆری لێگیرا، چونکە فیمەکە باسی رەگەز پەرستی دەکات لە سەردەمی جەنگی ناوخۆ لە ئەمریکا.
میشێڵ ئۆباما، خانمی یەکەمی ئەمریکا لە پلانی دایە تەماشای فیلی دۆکیۆمێنتاری " ماداموزێڵ سی" بکات لە شانۆ تایبەتەکەی کۆشکی سپی ، کە دەربارەی ژیانی کارین رۆتیفیڵد، ئێدتەری پیشووی " پاریس ڤۆگ" کە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ