رووداو-سلێمانی
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رۆژی چوارشەممە 17ی ئۆکتۆبەر کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سازدەدات سەبارەت بە دوا شاڵاوی نەخۆشی گوازراوەی ئیبۆلا لە وڵاتی کۆنگۆ و مەترسییەکانی و ئەگەری ئەوەی وەکوو حاڵەتێکی تەنگاوی تەندروستی کۆمەڵ لەسەر ئاستی جیهان هەژماربکرێت یان نا.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوە پەیوەندیدارەکان لەم مانگەدا ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانی ئیبۆلا دوو هێندەی مانگی پێشوو زیادیکردووە، بە تایبەت لەو ناوجانەی بزووتنەوەیەکی چەکداری لە دژی دەسەڵاتی کۆنگۆ دەستیپێکردووە و ئەوەش لەمپەر درووستدەکات لە بەردەم گەیشتنی تیمە تەندروستییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە.
هەروەک ناوچەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی ئۆگەندا و دوور نییە ڤایرۆسە تووشکەرەکە لە رێگای هاتووچۆی دانیستووانی هەردوولاوە بگوێزرێتەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی کۆنگۆ، ژمارەی حاڵەتە سەلمێنراوەکانی ئەم شەپۆلەی دوایی ئیبۆلا گەیشتووەتە 179 کەس، کە 104 کەسیان مردوون.
گەورەترین شاڵاوی ئیبۆلا، كه جۆرێکە لە تای خوێنبەربوون، له مانگی دوازدهی ساڵی 2013 هوه رووی له وڵاتانی رۆژئاوای كیشوهری ئهفریقا (گینیا، لایبیریا و سیرالیۆن) كرد، ئهوهش نهخۆشكهوتنی 28 ههزار كهس و مردنی زیاتر له 11 ههزار و سێسهد كهسی لێكهوتووهتهوه.
لە حاڵەتی تووشبوون بە ئیبۆلادا ئەگەری مردن 71% ەو تاوەکوو ئێستا چارەسەرێكی بنەبڕکەری نییە، بۆیە هیوای گەورە لەسەر درووستكردنی ڤاكسینێكە کە رێگا لە تووشبوون بە نەخۆشییەكە بگرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ