رووداو- هەولێر
لە کۆنگۆ کۆرپەیەکەی تووشبووی ئیبۆلا دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چارەسەری ئیبۆلا دەخەوێندریت، 6 رۆژ دوای چارەسەر وەرگرتن چاکدەبێتەوە.
وەزارەتی تەندروستی کۆنگۆ ناوی لە کۆرپەکە ناوە گەنجترین رزگاربووی ئیبۆلا، کە ئێستا حاڵەتەکە بەشێوەیەکە بە دووەم بکوژترن بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئیبۆلا دادەندرێت.
تەندروستی کۆنگۆ لە تویتێکدا وێنەی کۆرپەکەی بڵاوکردووەتەوە و بە چەندین پەرستار دەورەدراوە کە رۆژانە 24 کاژێر لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ کردووە.
باوکی منداڵەکە دەڵێت لەکاتی منداڵبووندا، خێزانەکەی کە تووشبووی ئیبۆلا بووە گیانیلەدەستداوە و روونیدەکاتەوە ئەوە یەکەم منداڵییەتی و نایەوەی ئەویش وەک خێزانەکەی لەدەستبدات.
دوای چاکبوونەوەی لە ئیبۆلا، منداڵەکە لە نەخۆشخانە دەرکراوە و پسپۆڕانی تەندروستیش دەڵێن چەندین حاڵەتی ئیبۆلا لەنێو منداڵاندا تۆمارکراون ئێستا 33%ی حاڵەتەکان لەنێو منداڵانن، بەپێی گوتەکانی وەزارەتیش بێت ئێستا 505 حاڵەت هەن کە 467 کەسیان دڵنیابوونەتەوە لە تووشبوونیان و 255 کەسی دیکەش مردوون.
ماری پێر، بەڕێوەبەری هەرێمیی یونیسێف لە رۆژئاوا و نێوەڕاستی ئاسیا دەڵێت ژمارەی حاڵەتەکان لەنێو منداڵان روو لەزیادبوونن. ئەوەی ئێستا هەیە یەک لەسەر سێیە، واتە رێژەی 33%ی تووشبووانی ئیبۆلا منداڵانن، ئەم ژمارەیەش کەمناکات، رێژەی مردن لەنێو منداڵان زۆر زیاترە بە بەراورد بە گەوران.
بەڕێوەبەری هەرێمیی یونیسێف لە رۆژئاوا و نێوەڕاستی ئاسیا دەڵێت: "پێویستە وەک یونیسێف وەڵاممان بۆ ئەو بڵاوبوونەوەی ئیبۆلایە بەشێوەیەک بێت کە لە حاڵەتەکان و تووشبووان بڕوانین وەک مرۆڤێک، چارەسەری پزیشكی زۆر گرنگە، بەڵام تەواو بەردەستنین، ئێمە ئامادەکاری دەکەین، سەرباری دابینکردنی ئاو، وسەرچاوەکانی پاککردنەوە و پاڵپشتیکردنی کارە پزیشكییەکان، دەبێت لەڕووی دەروونییەوە هاوکاربین، هەم بۆ منداڵە نەخۆشکەوتووەکان و هەم بۆ ئەوانەی لە خێزانەکانیان جیابوونەتەوە بەم هۆکارە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ