رووداو- هەولێر
سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ رایدەگەیێنێت، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆک پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ کۆتاییهات و سبەی لە هەولێر پشكنین بۆ بەشداربووانی پرۆژەکە دەکرێت.
د. مەتین عەبدولڕەزاق، سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ دەڵێت لەنێو 9170 کەسی بەشداربووی پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ، 2350 کەس لەوانەی وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە لە هەولێرن.
ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە مانای "دژەتووتن" دێت، لە ساڵی یەکەمی پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان 3500 کەس وازیان لە جگەرەکێشان هێنا، ئەمساڵ رێژەی بەشداربووان سێ هێندە زیاتربووە 9170 کەس بەشدارن، گەورەترین خەڵاتی پرۆژەکەش ئۆتۆمبێلێک دەبێت. کە لەلایەن زنجیرە مارکێتەکانی تیمماڕت دابینکراوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ