رووداو-سلێمانی
لە رووسیا سەرکەوتنی قۆناخە سەرەتاییەکانی تاقیکردنەوەی پێکوتەیەکی نوێ لە دژی نەخۆشی سیل راگەیێندرا و ئەوە ئاشکرا کرا کە ساڵی 2019 قۆناخی دووەمی تاقیکردنەوەی پێکوتەکە تەواودەبێت.
بەپێی ئاژانسی فەرمی رووسی (نۆڤۆستی)، ئەو پێکوتەیە سەرەتا لەسەر 60 کەسی خۆبەخش تاقیکراوەتەوە و بڕیارە لە قۆناخی داهاتوو لەسەر 300 کەسی خۆبەخشی دیکە تاقیبکرێتەوە.
توێژەرە رووسەکان گوتوویانە ئەگەر سەرکەوتوو بێ، پێکوتە نوێیەکە کەسانی پێگەیشتوو لە سیل دەپاریزێ، لە رێگای درێژکردنەوەی کارایی ئەو کوتانەی لە منداڵیدا وەریان گرتووە و ئێستا بەرەو لاوازیی و ناکارایی دەچێ.
ڤاکسینە نوێیەکە وادەکات زیندەوەری تووشکەری سیل لە جەستەدا بە متبوویی بمێنێتەوە و ناهێڵیت چالاک ببێتەوە و کەسەکە نەخۆشبخات، لەوانەش کە تووشدەبن وادەکات ئاسانتر چارەسەربکرێ!
بڵاوترین جۆری پێکوتەی دژە سیل کە ئێستا بەکاردێت، پێکوتەی (BCG) یە، کە لە هەشتا وڵاتی جیهان بەکاردێ و دەرکەوتووە لە کەسانی پێگەیشتوودا کاراییەکەی روو لە لاوازییە و زیاتر منداڵان دەپارێزێ لە تووشبوون بە سیل.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ