رووداو – هەولێر
كچ و كوڕێكی بەریتانی بە جلوبەرگ و دابونەریتی كوردی، ئاهەنگی هاوسەرگیری لە پاركی سامی عەبدولرەحمان لە هەولێر ئەنجام دەدەن، ئێستاش نیازی ئەوەیان هەیە بچن بۆ وڵاتی ئێران و لەوێش بە شێواز و ستایلی ئەو وڵاتە دووبارە ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجام بدەنەوە.
ئەنجامدانی ئاهەنگی هاوسەرگیری شتێكی ئاساییە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە، ئەو كچ و كوڕە پێشتریش لە 45 وڵاتدا بە ستایل و دابونەریتی ئەو وڵاتە ئاهەنگی هاوسەرگیرییان ئەنجامداوە، بێ ئەوەی ماندووبوون لەبەر چاوبگرن.
كچەكە ناوی لیزایە و تەمەنی 31 ساڵە، كوڕەكەش ناوی ئەلێكسەو تەمەنی 33 ساڵە، رۆژی شەممە 15-3-2014 لە هەولێری پایتەخت ئاهەنگی هاوسەرگیرییان بۆ جاری چل و پێنجەمین ئەنجامدا.
ئەلێكس چۆنییەتی ناسینی لیزا دەگێڕێتەوە و دەڵێت، دوای 8 ساڵ هاوڕێیەتی توانیمان پەیوەندی نێوانمان بەهێزتر بكەین, من خەریكی بازرگانی بووم، بەڵام وازم لە كارەكەم هێناو خانووەكەی لیزاشمان فرۆشت بۆ ئەوەی بتوانین ئەوەی لە نیازماندا هەیە تەواوی بكەین.
ئەوەی لە نیازماندا هەبوو ئەنجامدانی ئاهەنگی هاوسەرگیری بوو لە وڵاتانی دەرەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەمە كارێكی ئاسان نەبوو, چونكە دەبوو لە رێگەی هاوڕێ ئەنجامدرابوایە, بۆیە دەستمانكرد بە بەهێزكردنی پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێكانمان لە سەرانسەری جیهان, هەر لە رێگەی ئەوانیشەوە توانیمان ئاهەنگەكانمان لەو وڵاتانەدا ئەنجام بدەین.
ئەو دەڵێت، تاكە شتێك كە لەردەستمان ئۆتۆمبێلەكەمانە، كە مۆدێلی جۆری دۆج 1987, ئەو ئۆتۆمبێلەمان لە تۆرنتۆی كەنەدا كڕی، ئێستاش دەمانەوێ هەر بەو ئۆتۆمبێلە ئەمسەر و ئەوسەری دنیا بكەین تا دەگەینە ئوستراڵیا.
دەشڵێت "جار جارە كێشەی داراییمان بۆ دروست دەبێت, ئێمەش هەوڵدەدەین كەمترین پارە خەرج بكەین, چونكە خەرجی رۆژانە لە وڵات بۆ وڵاتێكی دیكە دەگۆڕێت".
لە وەڵامی چەند پرسیارێكی (رووداو)، لیزا و ئەلێكس بەمشێوەیە هاتنە دووان.
رووداو : جیاوازی ئەو ئاهەنگە خێزانییە چی بوو لەوانی دیكە؟
لیزا : هەموو ئاهەنگێك تایبەتمەندی خۆی هەیە، ئاهەنگی ئێمە تاكە ئاهەنگ نەبوو لە پاركەكە, بەڵكو چەند ئاهەنگێكی دیكە لە دەورووبەرمان سازكرا، ناوە ناوە خەڵكیش لە ئێمە كۆدەبوونەوە ولەگەڵ ئێمە شایی كوردیان دەكرد و كەیف و خۆشییان دەردەبڕی، لێرەدا فێربووین چی لە كوردستان دەگوزەرێت و شێوازی ئاهەنگی هاوسەرگیری لەو هەرێمە چۆن بەڕێوەدەچێت.
رووداو : بۆچی لە وڵاتی خۆتان ئاهەنگتان ئەنجام نەدا؟
ئەلێكس: لە وڵاتی بەریتانیا ئاهەنگگێران زۆر تەسككراوەتەوە و دەبێت مارەیی ئەنجام بدەین, ئێمەش بریارماندا ئاهەنگی هاوسەرگیری لە هەر وڵاتێك ئەنجام بدەین كە سەردانی دەكەین.
رووداو: ئاهەنگەكە چۆن بەڕێوەچوو؟
لیزا: زۆر خۆشبوو! هەموو رۆژێك باران بوو، تەنها ئەو رۆژەی كە ئاهەنگمان تێد گێڕا هەتاوبوو, هەستمان بەو چاكەیەی خودا كرد.
رووداو: كێ یارمەتی ئێوەی دا بۆ ئاهەنگەكە؟
لیزا : هاوڕێیەكمان لە هەرێمی كوردستان ناوی ئەفووكی بوو, ئەو ئێمەی بانگهێشتكرد و گوتی كە شوێنەكە بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری زۆر گونجاوە.
رووداو: پلانی داهاتووتان چی دەبێت؟
لیزا: بە ئۆتۆمبێلی دۆج مۆدیلی 1987 دەچینە ئێران، لەوێ ئاهەنگێك ئەنجام دەدەین, دواتریش دەچینە پاكستان و هندستان و سەنگافوورە، لەو شوێنانەش بە هەمانشێوە.
رووادو : نیازی ئەوەتان هەیە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان؟
لیزا : حەزەكەین بچین بۆ هەر شوێنێك كە پێشتر سەردانمان كردووە, بە هیوای ئەوەی لە داهاتوودا بتوانین سەردانی ئەو هاوڕێیانە بكەین كە لە كوردستان ناسیومانن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ