چەند راستییەک لەبارەی ئاوی رەشی چاو

17-03-2017
هونەر رێبوار
نیشانەکردن ئاوی رەشی چاو
A+ A-


رووداو- glaucoma.org

ئاوی رەشی چاو، یان گلوکۆما نەخۆشییەکی مەترسیداری چاوە و تاکو ئێستا زۆربەی تووشبووانی هەست بە ترسەکەی ناکەن و نازانن دەبێتەهۆی لەدەستدانی بینین. 

1- هۆکارێكی سەرەکی کوێربوونە
ئاوی رەشی چاو، ئەگەر چارەسەر نەکرێت هۆکاری کوێربوونە، بەڵام بەداخەوە نزیکەی 10%ی ئەوانەی کە چارەسەری تەواویش وەردەگرن، هەر کوێردەبن. 

2- چارەسەری نییە
ئاوی رەشی چاو تاکو ئێستا چارەسەری پێویستی نییە و ناتواندرێ کوێربوون بەم هۆیە بگەڕێندرێتەەوە، بەهۆی دەرمان و نەشتەرگەری، مەترسییەکە کەمدەکرێتەوە، بەڵام پێویستە بەردەوام چاودێری بکرێت. 

3- هەموو کەس مەترسی تووشبوونی هەیە
هەموو کەس مەترسی تووشبوونی ئاوی رەشی چاوی هەیە، لە کۆرپەوە تاکو بەساڵاچووان، بەڵآم بەساڵاچووان مەترسی تووشبوونیان هەیە و هەندێك منداڵانیش لەگەڵ لەدایکبوونیان نەخۆشییەکەیان هەیە، بەجۆرێک 1 لە هەر 10 هەزار منداڵی ئەمریکی تووشدەبن. 

4- رەنگە هیچ نیشانەیەکی نەبێت
باوترین جۆری نەخۆشییەکە هیچ نیشانەیەکی دیاری نییە، بە گشتی هیچ نیشانەیەک لەگەڵ بەرزبوونەوەی پەستانی چاو نییە، سەرەتا لەدەستدانی بینین یان لەنێوەڕاستەوە، یان لە لایەکانەوە دەبێت. رەنگە ئەمەش نیشانەی نەبن، چونکە سەرت دەسوڕێنی و هەست بە نابیناییەکە ناکەی، تەنانەت رەنگە بێ نیشانە بیت، تاکو تەواو بینینت لەدەست دەدەی. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە