رووداو- هەولێر
لە سلێمانی دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پزیشکانی نەشتەرگەری جوانکاری و رێککاری بەڕێوەچوو و ژمارەیەک لە پزیشکانی نێوخۆ و بیانی تێیدا بەشداربوون.
رێکخەرانی کۆنفرانسەکە دەڵێن لە کۆنفرانسەکەدا چەندین توێژینەوەی زانستی باسیان لێوەکرا، هەروەها باس لە ئەزموونی یەکدی و ئەو پێشکەوتنانەش کرا کە لە بوارەکە بەدیهاتوون.
پێشکەوتنە بەردەوامەکان لە بوارى پزیشکى جوانکارى و رێککارى وایانکردووە کە ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە ببێتە مۆدیڵ بۆبەشێک لە هاونیشتمانیانى باشوورى کوردستان، هەربۆیە پزیشکانى جوانکارى و رێککارى لە سلێمانى دووەمین کۆنفرانسى خۆیان ئەنجامدا، ژمارەیەک لە پسپۆرانى پزیشکى جوانکارى لە وڵاتى بەریتانیا و ژاپۆن و وڵاتانى عەرەبى بۆ ئاشنابوون بە ئەزموونەکانیان بانگهێشت کرابوون.
بە گوتەى پزیشکانى پسپۆرى جوانکارى و رێککارى لە باشوورى کوردستان نەشتەرگەرییەکانى جوانکارى لووت و رووواندنەوەى قژ لە پلەى یەکەمدان، ژمارەیەکى زۆر لە هاونیشتمانیان لە نەخۆشخانە حکومییەکان و نەخۆشخانەى تایبەتەکانیش لە چاوەروانى نەشتەرگەرى جوانکاریدان.
تاوەکو ئێستا ئامارێکی ورد و دروست لەبەردەستدا نییە لەبارەی پرۆسەکانی جوانکارى و رێککارى لە باشووری کوردستان، بەڵام تەنیا لە سەنتەری جوانکاری و سووتاوی سلێمانی لە ساڵی رابردوودا بیست هەزار سەردانکەری هەبون، کە دوو هەزاریان نەشتەرگەری پرۆسەی جوانکاری و رێککارییان بۆ ئەنجامدراون.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ