کچێک لە تەمەنی 13 ساڵان بەکالۆریسی بەدەستهێنا

17-09-2013
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن خوێندن
A+ A-
رووداو – nydailynews

کچێکی هیندی لە تەمەنی 7 ساڵیدا ئامادەیی تەواوکردووە و لە 13 ساڵی بەکالۆریۆسی بەدەستهێنا و ئێستاش دەیەوێ ماستەر لە بواری زیندەوەرزانی بخوێنێت.

سوشما ڤێرما ئەو كچە هیندیەیە، كە دوای وەرگرتنی بڕوانامەی بەكالۆریۆس لە لە تەمەنی 13 ساڵیدا، بەنیازە ماستەر لە بواری زیندەوەرزانیدا بخوێنێت.

ڤێرما لە تەمەنی 7 ساڵیدا خوێندنی ئامادەیی تەواو كردووە  و بەر لەوەی بگاتە تەمەنی 13 ساڵی بەكالۆریۆسی خوێندووە ئەو دەڵێ هاندان و قوربانیدانی خێزانەكەی بوونەتە هۆی سەركەوتنی لە خوێندن.

سوشما ژیانێكی هیندییانەی ئاسایی دەژی، لە خێزانێكی هەژارە و لە ماڵەوە تەنها یەك ژووریان هەیە، كە خۆی، سێ برای و دایك و باوكی تێدا دەژی و تاكە داهاتی رۆژانەیان بڕی 200 روپیەیە، كە دەكاتە كەمتر لە 3 دۆلار و نیو و گرانبەهاترین كەلوپەلی ماڵەوەیان مێزێكی خوێندن و كۆمپیوتەرێكی كۆنە.

لەگەڵ ئەوەی ئەوان خۆشترین شوێنی خوێندنیان نییە، بەڵام نەبونی تەلەفزیۆن لە ماڵەوە بووەتە هۆی ئەوەی هیچ كارێكی دیكەی نەبێت جگە لە خوێندن.

لە هەفتەی داهاتوودا سوشما دەستدەكات بە خوێندن و باوكیشی لە ئێستاوە بە پایسكل هەموو رۆژێك دەیباتە زانكۆكە، تاوەكو شارەزاییەكی تەواو پەیدا بكات بەر لە دەست پێكردنی وانەكانی.









کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە