رووداو - ئاژانسەکان
هەستکردن بە قورسی لەنێو گەدە پاش ئەنجامدانی ناوبینی گەدە "نازور" شتێکی ئاساییە، پزیشکانی ئەڵمانی دەڵێن بوونی هەستی پڕی و قورسی لەنێو گەدەدا لەپاش ئەنجامدانی ناوبینی گەدە، شتێکی ترسناک نییە و پێویست بە راوێژکردن بە پزیشک ناکات.
پەیمانگەی کۆنترۆلی جۆری وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا رایدەگەیێنێت، کە لە کاتی ئەنجامدانی ناوبینی گەدە لە هەندێک جاردا پزیشکە سەرپەرشتیارەکە هەڵدەستێت بە پاڵدانی هەوا بۆ نێو گەدە، بۆئەوەی بەشێوەیەکی باشتر دیوارەکانی گەدە و دوانزەگرێی لێ دیاربێت، بەڵام تێبینی ئەوە کراوە کە هەندێک کەس سەردانی بەشەکانی فریاکەوتن دەکەن لەبەر هەستکردنیان بە قورسایەتییەک لە سکیاندا، پەیمانگاکە دەڵێت ئەوە جێی مەترسی نییە و هیچ چارەسەرێکی پێویست نییە.
پزیشکانی ئەڵمانی ئەوەشیان خستووەتەڕوو کە هەستکردن بە سڕبوون لەنێو دەم و گۆڕینێکی کەمی دەنگ لە پاش ئەنجامدانی ناوبینی گەدە، بەهەمانشێوە بە شتێکی ئاسایی دادەندرێت. ئەو حاڵەتەش روودەدات بەهۆی بەکارهێنانی ماددەیەکی سڕکەر بە شێوەی سپرای، ئەو ماددەیە کارییگەری درێژخایەنی نییە، هیچ مەترسییەک لەسەر تەندروستی نەخۆشەکە دروست ناکات و پێویست بە سەردان و راوێژکردن بە پزیشک ناکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ