27 هاوێنەی دەستکرد لە چاوی خانمێک دەردەهێندرێن

19-07-2017
سەروەر سالار
نیشانەکردن چاو، ئاوی سپی، هاوێنە، عەدەسە
A+ A-


رووداو-سلێمانی

پزیشکانی بەریتانی بە رێکەوت 27 هاوێنە (عەدەسە)ی دەستکرد لە چاوی خانمێکی تەمەن 67 ساڵاندا دەبیننەوە، کە بۆ نەشتەرگەری ئاوی سپی چاو رووی لە نەخۆشخانە کردبوو.


پاشئەوەی پزیشکی بەنج چاوی خانمەکە سڕدەکات، دەبینێ تۆپەڵێکی رەنگ شین درووستدەبێ، پزیشکان پشکنین بۆ تۆپەڵەکە دەکەن و دەبینن 17 هاوێنەی پێکەوەنووساوە، پاشان 10 دانەی دیکەش دەبیننەوە و هەموویان دەردەهێنن.

راپۆرتێکی زانستی لە جۆرناڵی زانستی (BMJ) ئاماژەی بەو رووداوە دەگمەنە کردووە و تێیدا هاتووە کە ئەو خانمە ماوەی 35 ساڵە هاوێنەی سەفەریی بەکاردێنێ و تاکو ئێستا بەهۆی کۆبوونەوەی ئەو هەموو هاوێنەیە تووشی گرفتێکی ئەوتۆی چاو نەبووە.

بەڵام دوای دەرهێنانی هاوێنەکان، خانمەکە دەڵێ ئێستا چاوی زۆر سووک و ئاسوودەترە.

خانمەکە نەیزانیوە ئەو هاوێنانە لە چاویدا بەجێماون و وا هەستیکردووە قورسییەکەی چاوی بەهۆی چوونە تەمەن و وشکبوونەوەی چاویەتی.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە