جموجووڵی منداڵی بچووك سنووردار مەكە

18-10-2016
سەروەر سالار
A+ A-

رووداو-سلێمانی

تۆڕی پزیشكیی "تەندروستی ژیان" لە ئەڵمانیا رێنمایی دایكان و باوكان دەكات جموجووڵی زۆری منداڵانی خوار تەمەنی یەك ساڵ سەركوت و سنووردار نەكەن.

رێنماییە نوێیەكان، كە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی ئاماژەیپێكردوون، دەڵێن هەرچەندە لەو قۆناخەدا منداڵ توانای نییە لەسەر پێیەكانی بڕوات، گاگۆڵكێ و سەرچنگكەوتن لە هەنگاوە گرنگەكانی گەشەی منداڵن و یاریدەی پەرەسەندن و پێگەیشتنی توانای جووڵەكردنی دەدەن.

پزیشكانی تۆڕە ئەڵمانییەكە دەڵێن دەبێ زیاتر هانی منداڵی بچووك بدەین بجوڵێ و پەرە بە (بەهرەی بەدواداگەڕان)ی بدەین، چونكە ئەوە بەشێكە لە قۆناخەكانی گەشەسەندن و پەرەسەندنی منداڵ و دەبێت پشتیوانی بكرێ نەوەك لەمپەری لەبەردەم درووستبكرێ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە