رۆژانە خواردنی سێوێک، شێرپەنجەی مەمک کەمدەکاتەوە

19-03-2016
هونەر رێبوار
نیشانەکردن سێو
A+ A-


رووداو – دەیلی مەیڵ

توێژەرانی سکوڵی هارڤارد رایدەگەیێنن خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵەکان مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەمدەکاتەوە.

د. ماریام فارڤید، توێژەر لە زانکۆی هارڤارد دەڵێت: "ریشاڵەکان ئەگەر بە بڕێکی کەمیش بخورێن، سوود بە تەندروستی گشتی دەگەیێنن و رۆژانە زیادکردنی تەنیا سێوێک کە نزیکەی 10 گرام لە ریشاڵەکانی تێدایە، مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک بەرێژەی 13% کەمدەکاتەوە".

پزیشكانی هارڤارد رێنمایی خانمان دەکەن لە تەمەنی گەنجیدا ئەو خۆراکانە بخۆن کە بە ریشاڵەکان دەوڵەمەندن، بەمەش مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک، قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵ کەمتردەبێتەوە.
 
د. والتەر وییڵێت، پسپۆڕی خۆراک لە زانکۆی هارڤارد گووتی: "ئێمە پێشتر ئەوەمان دەزانی کە خۆراک کاریگەریی هەیە لە تووشبوون بە شێرپەنجەی  مەمک، بەڵام لە ئەنجامی ئەم توێژینەوەیەدا بۆمان دەرکەوتووە کە تەنیا گۆڕینی شێوازی خۆراکی رۆژانە بەسە بۆ دووربوون لە شێرپەنجە".

د. واڵتەر روونیدەکاتەوە خۆراکە ریشاڵییەکان ئاستی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین لە جەستەدا کەمدەکەنەوە و بەمەش ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەمدەبێتەوە.

شێرپەنجەی مەمک باوترین جۆری شێرپەنجەی خانمانە لە بەریتانیا و ٢٠%ی ئەوانەی تووشی نەخۆشییەکە دەبن، تەمەنیان لە خوار 50 ساڵییە.
 



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە