چۆن خۆمان لە بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن بپارێزین؟

20-05-2017
سەروەر سالار
نیشانەکردن پەستانی خوێن، فشاری خوێن
A+ A-


رووداو-سلێمانی

کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرزەپەستانی خوێن دەڵێن دەکرێ بە هەندێک گۆڕانکاریی لە شێوازی ژیانمان، بەرزەپەستانی خوێن لە خۆمان دووربخەینەوە، ئەوەش بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانی.


لەبارەی سرووشتی ئەو گۆڕانکارییانەوە، کۆمەڵە ئەڵمانییەکە ئاماژەی کردووە بە ئەنجامدانی وەرزشی رۆژان؛ وەکوو پیادەڕەوی، راکردن و سەرکەوتن بەسەر قادرمە، کە بە هەموویەوە لە هەفتەیەکدا لانیکەم بگاتە 150 خولەک.

جگە لە وەرزش، سەرنج خراوەتەسەر رێکخستنی کێش و دوورکەوتنەوە لە قەڵەوی، زۆر خواردنی میوە و سەوزە و ماسیی، کەم خواردنی خواردنە خێراکان، چەورەکان، دەستکردەکان و سوێرەکان.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە