1- وردبوونەوە لە رووخساری كەسەكە.
هەستی راستەقینەی ئەو كەسەی كە قسەت لەگەڵدەكات بۆ ماوەیەك كە كەمتر لە چركەیەك دەخایەنێ لە رووخساریدا بە دەردەكەوێت و پاشان ون دەبێت، ئەگەر پێشتوایە ئەوەندە كەسێكی وردبین نی ئەوە دەتوانی ڕاهێنانی لەسەر بكەی، بۆ نمونە: ئەگەر كەسێك برۆكانی بەرز كردەوە ئەوا هەست بە خەمباری یان سەرسوڕمان دەكات .
2- ئارەقەكردن.
یەكێك لە نیشانە هەرەدیارەكان كە بە ئاسانی دەتوانی كەسی درۆزنی پێ بناسیەوە ئارەقەكردنە، بەڵام لە لایەكی دیكەوە رەنگە ئەو كەسەی كە لەكاتی قسەكردندا ئارەقە دەكات بەهۆی شەرمەوە یان توڕەییەوە بێ، واتا كەسی درۆزن هەمیشە ئارەقەدەكات، بەڵام مەرج نیە هەموو ئارەقەكردنێكیش بەهۆی درۆوەبێت.
3- سەیر كردنی چاوی قسەكەر.
كاتێك كەسێكی راستگۆ قسە دەكات چاوەكانی بۆ لای راست دەجوڵێن ، بەڵام كەسی درۆزن سەیری لای چاپی دەكات، ئەمەش پەیوەندی بە كاری مێشكەوە هەیە، واتا ئەمە كارێكی خۆرسكە و لە دەست ئێمەدانیە .
4- لە گەرووی كەسەكە وردبەرەوە.
ئەو كەسەی درۆدەكات زوو زوو قوڕگی تەڕدەكاتەوە بەهۆی تف قوتدانەوە یان بە ئاو خواردنەوەوە، ئەمەش بۆ ئەوەیە تا پەشۆكاوییەكەی بشارێتەوە .
5- لە بەشەكانی دیكەی جەستەی ورد ببەوە.
كاتێك لە كەسێكی درۆزن ورد دەبیتەوە دەبینی كە جوڵەی دەست و قاچەكانی سنوردارن، یاخود هەر نایان جوڵێنێ، یان جارجارە دەستی لە گوێی یان پشتی ملی دەدات، بەڵام لە هەمانكاتیشدا دەبێ ئەوە بزانین كە كەسی توڕەش هەمان جوڵەدەكات بۆیە نابێ لەگەڵ كەسی درۆزن تێكەڵیان بكەین.
6-لە تۆنی دەنگی وردبەرەوە.
تۆنی دەنگ رەنگە كەسی درۆزن ئاشكرا بكات، دیقەتی ئەوەبدە كە ئەو كەسانەی درۆدەكەن لەناكاو ریتمی دەنگیان خێراتر یان لەسەرخۆتر دەبێ، یان بەهۆی پەشۆكاویەوە لەناكاو دەنگیان گەورەدەبێ .
7- وردەكاری زۆر.
ئەو كەسەی درۆدەكات كاتێ واهەستدەكات كە كەسی بەرامبەری باوەڕی پێنەكردووە، وردەكاری زۆر بۆ قسەكانی دەكات، بۆیە كەسی درۆزن هەست بە تێپەڕبوونی كات ناكات لە گێڕانەوەدا، كاتێكیش لەناو قسەكانیدا پرسیاری لێدەكەی یەكسەر وەڵامێكی خێرات دەداتەوە لەبەر ئەوەی پێشتر رەنگە خۆی بۆ ئەو پرسیارەی تۆ ئامادەكردبێ و وەڵامیشی بۆ دانابێ .
8- لە پەرچەكردارەكانی وردبەرەوە كاتێ پرساری لێدەكەی،
یان كاتێ پرسیارێك ئاڕاستەی كەسی درۆزن دەكەی، دەبینی هەست بە نائاسوودەی دەكات لە دانیشتن لەگەڵتدا، بۆیە سەری بۆلایەكی دیكە دەبات، یاخود بەبێ ئەوەی بەخۆی بزانێ شتێك لەنێوانتان دادەنێ، لەوە وردبەرەوە كاتێ بەكەسێكی راستگۆ دەڵێی درۆتكردووە ئەو كەسە بە قسەكانی هێرشت دەكاتە سەر ، بەڵام كاتێ بە كەسێكی درۆزن دەڵێی درۆتكردووە ئەو كەسە دەبێتە بەرگریكار .
9- ئاگاداری دووبارەكردنەوەی رستەكان بە.
ئەگەر ئەو كەسەی گومانت لێی هەیە هەمان وشە و هەمان رستەی زۆرجار بەكارهێنایەوە، ئەوا بزانە كە درۆدەكات، كاتێكیش داوای لێدەكەی كە دوبارە باسەكە بگێرێتەوە دەبینی هەمان رستە دووبارە بەكار دێنێتەوە، لەبەر ئەوەی واهەست دەكات وشەكانی باوەڕپێكراون .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ