دوای بەكارهێنانی دەرمان لەم نیشانانە مەترسە

19-07-2015
د. ئەحمەد عەبدولقادر
نیشانەکردن فشاری خوێن
A+ A-

رووداو- هەولێر

پزیشکان دەڵێن بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی چارەسەری نەخۆشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێنیان پێدەکرێت، لە هەندێک حاڵەتدا دەبێتە هۆی دروستبوونی هەندێک نیشانەی وەکو سەرسوڕان و بێهێزی.

دامەزراوەی نەخۆشییەکانی دڵی ئەڵمانی رایدەگەیێنێت، کە ئەو نیشانانە بۆیان هەیە دروستبن بە شێوەکی ئاسایی وەکو کاریگەرییەکی لابەلای کارکردنی ئەو دەرمانانە لەنێو جەستەدا.

دامەزراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، کە ئەو نیشانانە ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژ مانەوە، لەو کاتەدا پێویست دەکات نەخۆشەکە سەردانی پزیشکەکەی بکات بۆ کەمکردنەوەی بڕی ژەمەدەرمانەکە یان گۆڕینی دەرمانەکە بۆ جۆرێکی دیکە، بەڵام ئەگەر تەنها بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ئەو نیشانانە دروستبوون، ئەوا پێویست بە راوێژکردن بە پزیشکان ناکات و ئەو کەسە دەتوانێت بە شێوەیەکی ئاسایی لەسەر بەکارهێنانی دەرمانەکانی بەردەوامبێت.

فشاری خوێن لە حاڵەتی ئاسایی لە  90 تا 139 لەسەر 60 تا 89 یە و، تەنها بەرزبوونەوی لە 90/140 و زیاتر لە چەند جارێکی پێوانی و بۆ ماوەیەکی درێژ بەبوونی نەخۆشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن هەژماردەکرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە