رووداو-هەولێر
لە دوای کۆنترۆلکردنەوەی قەزای شنگال لەلایەن پێشمەرگەوە ، ئێستا وەزارەتی تەندروستی لە هەولی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی ئامێر و کەلوپەلی تەندروستییە بۆ قەزاکە.
رێکەوت حمە رەشید ، وەزیری تەندروستی بە رووداوی راگەیاند، لەماوەیەکی نزیکدا سەردانی قەزای شنگال دەکەم بۆ ئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری رەوشی تەندروستی ئەو ناوچەیە بم، ئێستاش بەرێوبەری گشتی تەندروستی دهۆک لە قەزای شنگالە بۆ ئەوەی راپۆرتێک ئامادە بکات بۆ پێداویستیە تەندروستییەکانی نەخۆشخانەی شنگال و ناوچەکانی دەوروبەروی .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ