نێرەموک وەک رەگەزی سێیەم دەناسرێت

20-08-2013
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن نێرەموک
A+ A-
رووداو – courrierinternational

مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو، ئەڵمانیا دەبێتە یەكەم وڵاتی ئەوروپا، كە دان بەبوونی رەگەزی سێەم دادەنێ یان ئەو هەڵبژاردنە بداتە خەڵك، كە هێشتا خۆیان دڵنیا نەكردووەتەوە چ رەگەزێكن.

بەم کارە، ئەڵمانیا دێتە ریزی ئەو وڵاتانەی دیكە، كە ئەو مافە بە خەڵك دەدات تاوەکو رەگەزی نێر و مێ بۆ خۆیان دیاری نەكەن.

ئەو منداڵانەی لەمەودوا لە ئەڵمانیا بە هەردوو كۆئەندامی زاووزێوە لەدایكدەبن، دەتوانرێ لە ناسنامەكەیان بنوسرێ هێشتا بڕیاریان نەداوە چ سێكسێكیان دەبێ، بەڵام پرسی چۆنیەتی دانانی ئەو سێكسی سێەمە لەناو دۆكیومێنتە فەرمییەكاندا تاوەکو ئێستا رووننەكراوەتەوە.

لە هەر 5 هەزار منداڵ لە ئەوروپا، یەكێكیان نێرەموكە و ماوەیەكی زۆریشە رێكخراوەكانی پاراستنی نێرەموكەكان داوای كۆتایی هێنان بە نەشتەرگەری بۆ دیاریكردنی یەك رەگەز لە نێرەموكە تازە لە دایكبوونەكان دەكەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە