چۆنێتی هەڵگرتن و بەكارهێنانەوەی خۆراكی ئامادەكراو

20-08-2016
له‌شكر حه‌مید
نیشانەکردن خۆراك
A+ A-

زۆربوونی خۆراکی ئامادەکراو (کوڵاو) لە خواردنگە و و ماڵەکاندا دیاردەیەكی بەربڵاوە و جیاكەرەوەیەكی شێوازی ژیانی سەردەمی ئێستایە. بۆیە گرنگە بزانین چۆن ئەو خۆراكەی لە ژەمێك زیادە، بۆ كاتێكی دیكە هەڵیبگرین. هەروەك گرنگە بزانین چۆن دووبارە بۆ ژەمێكی دیكە بەكاری بهێنینەوە.

سەرەتا، خۆراک پێویستە لە پلەی گەرمی مەودای مەترسیدار (Danger zone)هەڵنەگیرێت ( ٥ تاكو ٦٠ پلەی سیلیزی ) چونکە لەو پلە گەرمییەدا بەکتریا زۆر بە زوویی گەشەدەکات، بۆیە پێویستە خۆراک لە سەرو ٦٠ پلەی سیلیزی یان لە خوار ٥ پلە هەڵبگیرێت.

ئەو بەشەی خۆراک كە زیادە و دەمانەوێ هەلیبگرین، پێویستە بە زوویی ساردبکرێتەوە لە رێگەی دانانی خۆراکەکە لەنێو دەفرێک ئاوی سارد یان چیلەر بۆئەوەی راستەوخۆ سادبکرێتەوە و پاشان بکرێتە نێو بەفرگرەوە. نابێت خۆراک بۆماوەی ۲ کاژێر زیاتر لە پلەی گەرمی ژوور دابنرێت، چونکە بەکتریا زۆر بە زوویی گەشەی تێدادەکات، هەروەها نابێ خۆراکی ئامادەکراو لەنێو بەراددا (بەشی خوارەوە بەفرگرە) زۆرتر لە ۲ رۆژ هەڵبگیرێت.

هەروەك لەکاتی گەرمکردنەوەی خۆراکی ئامادەکراودا پێویستە خۆراکەکە بە تەواوی گەرمبکرێتەوە بۆ سەرو ٦٠ پلە، لەکاتی بەکارهێنانی مایکرۆوەیڤیش  پێویستە ئاگادار بین تەنیا رووکاری دەرەوەی گەرمنەکرێتەوە، بەڵكو پێویستە هەمو بەشەکانی گەرمبکرێنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە