هۆکار و چارەسەری قژهەڵوەرین لە خانماندا

20-08-2017
هونەر رێبوار
نیشانەکردن پزیشكی تۆ
A+ A-

رووداو- پزیشكی تۆ

بە بەراورد بە پیاوان، خانمان زۆرتر گرنگی بە دەرکەوتنی رووخساریان دەدەن، قژهەڵوەرینی بەردەوامیش وایان لێدەکات بەردەوام هەست بە بێتوانایی و نائارامی دەروونی بکەن و شەرم لە خۆیان بکەن. 

جوانی خانم تەنیا لە قژی دانییە، بەڵام قژێکی بەهێز نیشانەی تەندروستییەکی باشە. 

ئەمانە هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژن لە خانمان:

1- گووشاری جەستەیی و فیزیکی
هەر جۆرێكی گووشاری جەستەیی کە دەکرێت بەهۆی نەشتەرگەری، نەخۆشییەکی درێژخایەن، رووداوێك دروستبووبێت، دەتوانێت کار لە سووڕی موو بکات، کە ئەمەش لە سێ قۆناخ پێکهاتووە، قۆناخی گەشە، قۆناخی پشوودان و قۆناخی هەڵوەرین، رووداوی ناهەمواریش هۆکارە بۆ زیادبوونی قۆناخی وەرینی قژ. چونکە ئەم رووداوانە ماددەگەلێک دەردەدەن کە قەد و مۆخی مووەکان لاوازدەکەن و بە چاکبوونەوەی جەستە و نەمانی گووشارەکە لەسەری، ئەم ماددانەش روو لە کەمبوونەوە دەکەن. لە خانماندا دووگیانی یەکێكە لە گرفتەکان و منداڵبوون یەکێکیی دیکەیە بۆ هەڵوەرینی قژ. 

2- کەمی پڕۆتین
قژ لە پڕۆتینێك بەناوی کیراتین پێكهاتووە، کاتێكیش پێویستی رۆژانەی جەستە بۆ ئەم پڕۆتینە زیاترە لەوەی جەستە لەرێگەی خۆراکەوە دەستی دەکەوێت، دەرهاوێشتەکانی یەک بەیەک دەردەکەون و لە هەڵوەرینی قژەە دەستپێدەکەن. 

هەروەها هەندێكجار جەستە ناتوانێت پڕۆتینەکان بمژێت و هەمان ئەنجامی دەبێت، هەروەک لەکاتی دووگیانی و نەخۆشییە درێژخایەنەکان جەستە ناتوانێت پێكهاتەکانی پڕۆتینەکان تێكبشکێنێت و سوودیان لێوەربگرێت، بۆیە لەم کاتانەدا قژهەڵوەرین دووبارە دەبێتەوە. 

3- هەڵە چارەسەرییەکان هۆکاری هەڵوەرینن
هەندێك جار کەسێك بە هەڵە بە مەبەستی باشترکردنی قژی و جوانترکردنی، بە هەڵە پرۆسەیەک ئەنجامدەدات و دەبێتەهۆی قژهەڵوەرین، شانەکردنی قژی تەڕ، گەورەترین هەڵەیە لەلایەن خانمان ئەنجامدەدرێت، چونکە لەم کاتانەدا مووەکان ئاسانتر لە پێستەکە جیادەبنەوە و دەبنەهۆی هەڵوەرینی قژ.

زۆر بەکارهێنانی شامپۆ یەکێکە لە هۆکارەکان، چونکە پێستی سەر وشکدەکاتەوە، وشککردنەوەی بەهێز، داهێنانی هەڵەی قژ و بەکارهێنانی پێکهاتە و ماددەی هەڵە زیان بە قژ دەگەیێنن.


رێگەچارەکانی هەڵوەرینی قژی خانمان
 
1- ئەلۆڤێرا
یەکێک لە خۆراکە سەرەکییەکانی قژ، ماددەی ئەلۆڤێرایە کە تایبەتمەندی ئەوەی هەیە هەوکردنی پێست چاکبکاتەوە، هەروەک ئەوانەی قژیان وشكە دەتوانن بۆ شێدارکردنەوەی قژیان سوودی لێببینن. ئەوە جگە لەوەی گەشەی مووەکان خێرا دەکات و کرێژ ناهێڵێت. جێڵی ئەلۆڤێرا لە بازاڕەکان دەستدەکەوێت و دەتواندرێت بەکاربهێندرێت. 

2- چا
ئەگەر بە وردی سەیری قوتووی شامپۆکان و پێکهاتەکانیان بکەیت، کە بۆ هەڵوەرینی قژ بەکاردێن، ئەوە دەزانین کە زۆربەیان "هاڕاوی چایی"یان تێدایە، چا لە هەموو ماڵێکدا هەیە، بەڵام بە دەگمەن کەسێك دەزانێت کە چا دەتوانێت دووبارە مووە تێکچووەکان گەشە پێبکاتەوە.

3- خۆراکی دەوڵەمەند بە پرۆتین
کەمی خۆراکە دەوڵەمەند بە پرۆتینەکان لە ژەمی رۆژانە هۆکاری لاوازی قژ و هەڵوەرینی قژن، بەڵام خواردنی هەریەکە لە هێلکە، مریشك، گۆشتی سوور، گەڵا سەوزەکان، لۆبیا و پاقلەمەنییەکان کە دەوڵەمەندن بە پرۆتینەکان، یارمەتیدەری دەستکەوتنی پڕۆتینەکانن، بۆ ئەوەی جەستە بڕێكی زۆر لە پڕۆتینەکان هەرسبکات و بەدەستیبخات، پێویستە لەگەڵیدا ڤیتامین C و ماددەی ئاسن بە رێژەیەکی بەرچاو بخورێن، کە ڤیتامین C یش لە میوە ترشەکاندا هەیە. 

4- ئاو خواردنەوە
لە کۆتایی هەنگاوەکانتا ئاوی پێویست بخۆرەوە، چونکە هێشتنەوەی پێستی سەر بە پڕ ئاوی و دوور لە وشکبوونەوەی، مەترسی هەڵوەرینی قژ کەمدەکاتەوە و خۆراکی مووەکانیشە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە