باشترین جۆری ئەڵماس نمایش دەکرێ

20-09-2013
باشترین جۆری ئەڵماس نمایش دەکرێ
باشترین جۆری ئەڵماس نمایش دەکرێ
A+ A-
دەڵێن ئەڵماس باشترین هاورێی  کچانە،ئەی ئەگەر ئەڵماسەکە پارچەیەکی گەورە بێت، بیگومان تۆ  ئاڕ وەرناگری.

ئەم پارچە ئەڵماسە شێوەی هێلکەیی هەیە، مانگی داهاتوو دەچێتە مەزادێکی ئاشکرا لە پیشانگای سۆزبێی لە هۆنگ کۆنگ.

گەورەترین پارچە ئەڵماسی رەنگ دیە کە خەوش ناگرێت و لە پیشانگەکەی هۆنگ کۆنگ نمایش دەکرێت، پێشبینیش دەکریت  نرخەکەی بگاتە ٢٨ تا ٣٥ ملیۆن دۆلار.

بەردەکەی ئەم ئەڵماسە ساڵی ٢٠١١ لە شاری سوزبێ لە باشووری ئەفریقا دۆزراوەتەوە، لەلایەن کەسێک کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە.

کوی شین هوو جێگری سەرۆکی گەوهەری نێودەوڵەتی لەمبارەیەوە دەڵێت:"لە رووی شێوەوە پارچەیەکی نایابە، نیعمەتیک و  شتێکی شاهانەیە،ئەم ئەڵماسە بەڕاستی دروستکراوێکی نایابە، تێکەڵاوێکی نێوان مرۆڤ و سرووشتە، دوای خاوێنکردنەوەو بڕینی بووەتە ئەم شتە جوانە".

"ڕەنگەکەی جۆری دییە،خەوش ناگرێت،نایابە لە هەموو شتێک، بیگومان لەرووی هونەریەوە رێژەیەکی زۆر کەم نایترۆجینە یان هەرنیە، ئەمەش وادەکات کە رەنگی ئەڵماسەکە لەرەنگی ئاسایی سپی تر بێت، جۆرەکشی زۆر دەگمەنە، ئەگەر لەبارەی قەبارەکەیەوە بەراوردی بکەین یەکێکە لە باشرین جۆری ئەڵماس تا ئێستا نیشاندرابێت".

ژمارەی پێوانەیی پارچە ئەلماسێک تا ئێستا  ٢٦.٧ ملیۆن دۆلار بووە، ئەڵماسەکە ١٠٢ کاراتی هەبوو،شێوەی مرواری هەبوو  لە بەهاری رابردوو لە ژنێف لە سویسرا فرۆشرا.

ئەلماسە سپیەکە ئەلـاسێکە لە نێوان چەندین خشلی دیکە ،کە هەموویان خەوش ناگرن،لەوانەش ئەلماسی شین،کەنرخەکەی دەگاتە١٩ ملیۆن دۆلار.

ئەڵماسەکە تا ئێستا گەورەترین و دیارترین ئەلماسە کە لەلایەن پەیمانگای ئەمریکا بۆ خشل و جەهەر ناسێنرابێت، ئەڵماسی شین دەگمەنترە لە ئەلماسی سپی، هەردووکیام لە یەک پۆڵێنی خێزانی ئەڵماسەکانن، هەرچەند رەنگیان لەیەکتر جیاوازە.

ئەڵماسی هیوا کە پەیمانگای سیمۆسیانی ئەمریکی خاوەنیەتی لە واشنتۆن بۆ فرۆشتن نیە.

ئەم دوو ئەڵماسە نایابە رۆژی ٧ی مانگی داهاتوو، لە مەزادێکی ئاشکرا لە هۆنگ کۆنگ دەفرۆشرێن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە