رووداو- فۆکس نیوز
بەشی هەرەزۆری منداڵان زۆر بە مەکر و نازن لە خواردندا، بەڵام مەرج نییە تووشی بەدخۆراکی ببن بەهۆی ئەو کەمخۆری و خواردنە مەرجدارەیانەوە. منداڵان وەکوو گەورەکان نین بڕێکی زۆر لە کانزا و ڤیتامینەکانیان پێویست بێ، بۆیە لەوانەیە هەر لەو خواردنە کەمەی دەیخۆن، بڕی پێویستی کانزا و ڤیتامینەکانیان دەستبکەوێ، بەڵام ئەگەر گومانت لە گەشە و گەورەبوونی منداڵەکەت هەیە و پێتوایە بەدخۆراکە، باشترە راوێژ بە پزیشکێکی منداڵان بکەی.
خۆبەخۆ دەرمانی مەڵتی ڤیتامین بۆ منداڵەکەت مەکڕە، چونکە هەم هەندێکیان بڕێکی زۆریان لە کانزا و ڤیتامینەکان تێدایە کە منداڵ بەو راددەیە پێویستی پێیان نییە، هەم هەندێک لە ڤیتامینەکان ئەگەر زیادەڕۆییان تێدا بکرێ ئەوە لە جەستەدا کۆدەبنەوە و دەبنە هۆی ژەهراویبوون. هەروەها هەندێک کانزا و ڤیتامین کارلێکی نەخوازراو لەگەڵ بەشێک لەو دەرمانانە دەکەن کە بۆ مەبەستی چارەسەری نەخۆشییەکی دیکە نووسراون.
بە گشتی پزیشکەکانی منداڵان لەم بارانەدا دەرمانی مەڵتی ڤیتامین بۆ منداڵان دەنووسن:
- ئەگەر گرفتی هەبوو لە خواردن، بەهۆی گرفتێکی تەندروستیی درێژخایەن.
- ئەگەر بە پشکنینی پزیشکی دەرکەوت گەشەی نائاساییە.
- خواردنێکی فرەجۆر و فرەڕەنگی نییە لە ژەمەکاندا بەگشتی.
- بڕی پێویستی ڤیتامین D وەرناگرێ لە ژەمە خۆراکییەکاندا، بەهۆى کەمیى بەرکەوتنى بە تیشکى خۆر.
- هەندێک نەخۆشیی درێژخایەنی کۆئەندامی هەرس و هەستەوەری بە هەندێک خۆراک
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ