شەش هۆکاری وشکبوونەوەی ئەندامی زاوزێی ئافرەت

20-12-2017
نیشانەکردن پزیشكی تۆ
A+ A-


رووداو- MNT

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە زانکۆی ستانفۆرد دەڵێت وشکبوونی ئەندامی زاوزێی ئافرەت حاڵەتێكی بەربڵاوە و زۆربەی خانمان هەست بەبێزاری دەکەن. 


د. لیا میلهێسەر، پڕۆفیسۆری نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە زانکۆی ستانفۆرد دەڵێت لە ئەنجامی نوێترین توێژینەوەیاندا بۆیان دەرکەوتووە نزیکەی ٤٠%ی خانمان بەدەست ئەم حاڵەتەوە دەناڵێنن.

پڕۆفیسۆرەکە دەڵێت وشکبوونی ئەندامی زاوزێی ئافرەت چەندین گرفت دروستدەکات و لە بڵاوترینیان نائاسوودەیی لاموەی سێکس، بەقورسی گەیشتن بە ئۆرگازم و کەمبوونەوەی چێژی سێكس. هەروەک وشکبوونەوەی ئەندامی زاوزێی خانمان میزکردن زۆرتر دەکات و دەبێتەهۆی هەوکردنی بەردەوامی کۆئەندامی میزەڕۆ.

د. لیا میلهێسەر شەش هۆکاری سەرەکی وشکبوونەوەی ئەندامی زاوزێی ئافرەت ئاشکرادەکات. 
لەبارەی نیشانەکانی حاڵەتەکە پزیشكە توێژەرەکە دەڵێت لەنێو 2000 خانم کە توێژینەوەکەیان لەسەر ئەنجامدراوە، 40% لەوانە گووتوویانە کە بەهۆی وشکبوونەوەی ئەندامی زاوزێی ئافرەت ئارەزووی سێکسیان نەماوە. 

لەهۆکارەکانی وشکبوونەوەی ئەندامی زاوزێی ئافرەت ئەمانەن:
1- تەمەنی بێهیوایی
وشکبوونەوەی ئەندامی زاوزێی ئافرەت کار لە نزیکەی نیوەی خانمان دەکات، گەورەبوونی تەمەن و گۆڕانکارییەکان، دەبنەهۆی کەمکردنەوەی رێژەی ئیستڕۆجین، ئەمەش وادەکات شانەکانی نێو ئەندامی زاوزێی ئافرەت تەنکتر و وشکتر دەبن و کەمتر لاستیکی دەبن و ئەگەری بێزاریان لە سێکسدا زیاتر دەکات. سەبارەت بە چارەسەری گفتەکە د. میللەر پێشنیازی بەکارهێنانی شێدارکەرەوەکان و کرێمە لۆکاڵییەکانی ئیسترۆجین بدات. 

2- حەبەکانی مەنع
حەبەکانی مەنع هاوشێوەی تەمەنی نائومێدی، کاریگەری وشکبوونەوەیان هەیە، ئەوانە یەکێکن لە بڵاوترین ئەو دەرمانانەی کە دەبنەهۆی وشكبوونەوەی ئەندامی زاوزێی ئافرەت لە تەمەنی گەنجیدا.
پزیشكەکەی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون دەڵێت لەکاتێکدا کەسێک دەزانێت گرفتی وشکبوونەوەی ئەندامی زاوزێی بەهۆی حەبەکەیەتی، ئەوا دەتوانێت ئامێری نێو رەحم دابنێت و باشترە پزیشكەکەی بڕیاری ئەوە بدات.

3- سەرمابوون و دەرمانەکانی
سەرمابوون یان هەڵامەت دەبێتەهۆی وشکبوونەوە لە چەندین رێگاوە، هەروەک پزیشكەکەبی خانمان دەڵێت دەرمانەکانی کە بۆ هەستەوەری بەکاردێن هۆکاری وشکبوونەوەی پەردەکانی نێوپۆشی جەستەن.
سەنتەری خزمەتگوزاری نێودەوڵەتی بەریتانی دەڵێت چەند دەرمانێكی وەک دەرمانەکانی دژی خەمۆکی و دەرمانەکانی شێرپەنجە وەک دەرمانە کیمیاییەکان، دەبنەهۆی وشکبوونەوەی ئەندامی زاوزێی ئافرەت. هەواڵە خۆشەکە لەبارەی ئەم دەرمانانە ئەوەیە کە دوای تەواوکردنی کۆرسی دەرمانەکان، گرفتەکە کەمدەبێتەوە و نامێنێت.

4- بەکارهێنانی سابوونە وشکەکان
د. لیا میلهێسەر، پڕۆفیسۆری نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە زانکۆی ستانفۆرد دەڵێت کاتێک خەڵک لەبارەی وشكبوونەوەی کۆئەندامی زاوزێی ئافرەت قسەدەکات، رەنگە هۆکارەکەی پەیوەندی بە هەڵە بەکارهێنانی سابوونەکانەوە بێت. هەروەک توێژینەوەیەکی پێشووتر دەریخستووە خانمان کە سابوونی نەگوجاو بەکاردەهێنن، مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییە سێکیسییە گوازراوەکان زیاترە. پزیشکەکان دەڵێن ئەندامی زاوزێی ئافرەت خۆی خاوێنکەرەوەی خۆیەتی و پێویستی بە بەکارهێنانی ماددەی دیکە نییە. 

5- شیردان و منداڵبوون
دوای منداڵبوون، راستەوخۆ بڕی ئیسترۆجین لە جەستە کەمدەبێتەوە و وادەکات ئەندامی زاوزێی ئافرەت وشکتر بێتەوە.
هاوکات دوای منداڵبوون و لەماوەی شیردانی سرووشتی، هۆڕمۆنی پرۆلاکتین زیاددەکات، کە یارمەتیدەرە بۆ زیادبوونی شیر، بەڵام لە بەرامبەردا رێژەی ئیسترۆجین و تێستۆستیرۆن کەمدەکەن و دەبنەهۆی وشکبوونەوەی ئەندامی زاوزێی ئافرەت.

6- جگەرەکێشان
توێژینەوەیەکی پزیشکی دەریخستووە جگەرەکێشان دەتوانێت ببێتەهۆی وشکبوونەوەی ئەندامی زاوزێی ئافرەت، چونکە ئیسترۆجین ناهێڵێت، ئەوە جگە لەوەی کە سووڕی خوێن تێکدەدات و دەبێتەهۆی ئەوەی خوێنی پێویست بە شانەکانی جەستە نەگات، بەمەش شانەکان بێئۆکسجین و وشک دەبن. باشترین چارەسەر بۆ ئەم گرفتە کەمکردنەوەی جگەرەکێشان و کەمکردنەوەی رێژەی نیکۆتینە. جگە لەم حاڵەتانە وشکبوونەوە رەنگە لە ئەنجامی نەخۆشیی شەکرەش رووبدات. 

لە هەموو حاڵەتەکان بەکارهێنانی باشترە کە شێدارکەوە بەکاربهێندرێ، هەروەها هۆکارەکانی پێشووتر کەمبکرێنەوە. 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە