رووداو – daily mail
لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكدا، زاناكان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە دەنگ لە هەمووشتێك زیاتر سەرنجی كەسی بەرامبەر رادەكێشێت، بەتایبەت ئەو كەسانەی دیالێكت و شێوەزار و ئاوازی دەنگیان لە بەرامبەرەكەیان نزیكە.
لە لێكۆڵینەوەكانی پێشوودا زیاتر سەرنجدرابووە دەنگی ناسك و دەنگی گڕ، لە ئەنجامیشدا دەركەوتبوو كە ئەو پیاوانەی دەنگیان گڕە و ئەو ژنانەش كە كەمێك دەنگیان تیژ و ناسكە، زیاتر لای خەڵك سەرنجڕاكێشن، لەبەرئەوەی بە دەنگەكەیان خەڵك وا هەست دەكات، كە پیاوەكان جەستەیان گەورەترە و ژنەكانیش بچووك و ناسكن.
لەم لێكۆڵینەوەیە نوێیەشدا، كە شارەزایە كەنەدییەكان لە زانكۆی كۆڵۆمبیای بەریتانی لە كەنەدا ئەنجامیانداوە، تێیدا داوایان لە بەژداربوان كردووە، كە رادەی سەرنجڕاكێشی كەسانی دیكە لە یەكەوە بۆ 9 پلەبەند بكەن و لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەشدا دەركەوتووە "خەڵك زیاتر ئەو كەسانە بە سەرنجڕاكێش دەزانن كە هەمان دیالێكت و زاراوە و ئاوازی دەنگی خۆیانیان هەیە".
هەروەها ئەو ژنانەی هەناسەی زیاتر لەگەڵ قسەكانیاندا هەڵدەمژن و ئەو پیاوانەش كە وشەكان درێژ ناكەنەوە، زیاتر سەرنجڕاكێشن.
دەنگێك كە خزەی تێدابێت وای نیشاندەدات، كە ئەو كەسە سەرمای بووە، یان جگەرەدەكێشێ و یانیش ماندووە، بۆیە بەژداربووانی لێكۆڵینەوەكە ئەم جۆرە دەنگەیان پێ سەرنجڕاكێش نەبووە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ