رووداو - ئاژانسەکان
لە کۆنفرانسی کۆمەڵەی جیهانی نەخۆشی ئایدز لە ڤانکوڤەر پزیشکانی فەرەنسی رایانگەیاند خانمێکی ١٨ ساڵانە بووە یەکەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە نەخۆشی ئایدز لەسەر ئاستی جیهان.
خانمێک کە لە کۆرپەییەوە نەخۆشی ئایدزی گرتبوو لە کاتی سکپڕیی دایکی؛ ماوەی دوانزە ساڵە هیچ چارەسەرێکی ئەو نەخۆشییە وەرناگرێت و ئێستا ئاستی ڤایرۆسەکە لە ناو خوێنیدا دابەزیوەتە رێژەیەک کە ناخوێندرێتەوە، ئەوەش وایکردووە هەژماربکرێت بە یەکەم حاڵەتی چاکبوونەوە لەو نەخۆشییە کوشندەیە.
دکتۆر ئاسیێر سێزسیریۆن لە پەیمانگەی پاستوور لە پاریس دەڵێت ئەو نەخۆشە لەبەر ئەوەی چارەسەری لە ماوەیەکی کورتدا لە دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە وەرگرتووە، ئەوە بووەتە هۆی کۆنترۆلکردنی تەواوی نەخۆشییەکە دوای 6 ساڵ لە وەرگرتنی چارەسەر.
لەلایەکی دیکەوە پرۆفیسۆر شارۆن لێوین لە زانکۆی مێلبۆرنی ئوسترالی گوتی ئەمە ئەو راستییە دەسەلمێنێت کە چارەسەری ئایدز یەکسەر دوای تووشبوون بە نەخۆشیەکە بدرێت، ئەوە ئەگەری چاکبوونەوە لەو نەخۆشییە بەرزدەکاتەوە.
نەخۆشی ئایدز بە هۆی ڤایرۆسی HIV دروستدەبێت، ئەو ڤایرۆسە هێرشدەکاتە سەر جۆرێک لە خرۆکە سپییەکانی خوێن ئەوەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە چەندەها نەخۆشی مەترسیداری دیکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ