تەندروستیی جیهانیی هۆشداری دەدات

22-07-2015
د. ئەحمەد عەبدولقادر
رووداو
رووداو
نیشانەکردن دەرمان
A+ A-

رووداو - ئاژانسەکان

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە راپۆرتێکدا رایدەگەیێنێت جیهان رووبەرووی مەترسییەکی تەندروستیی گشتیی مەزنە، ئەوەش بە هۆی پەیدابوونی ژمارەیەکی گەورە لە چەند جۆرێکی بەکتیریا کە توانای بەرگریکردنیان هەیە بەرامبەر دەرمانە دژەمیکرۆبەکان.


لە راپۆرتەکەدا هاتووە ئەگەر بەکارهێنانی دەرمانی دژەمیکرۆب بەو شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا لە ماوەی 20 ساڵی داهاتوودا ساڵانە زیاتر لە 10 ملیۆن کەس دەبنە قوربانیی پەیدابوونی توانای بەرگری میکرۆبەکان دژی دەرمانەکان.

دکتۆر کەیجی فۆکودا یاریدەدەری بەرێوبەری گشتی WHO بۆ سەلامەتی تەندروستی دەڵێت جیهان لە کۆتاییەکانی بەکارهێنانی دەرمانی دژەمیکرۆب نزیکە لەبەر ئەوەی ئەو دەرمانانە هیچ سوودێکیان نامێنێت.

فۆکودا ئەوەشی راگەیاند کە بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی نێوەراست کێشەکە گەورەترە لە ناوچەکانی دیکەی جیهان لەبەر زۆری بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە لە لایەن نەخۆشەکانەوە بێئەوەی لە راستیدا پێویستیان پێ بێت.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە توانای بەرگریکردنی بەکتیریایەک لە جۆری ئی-کۆلای  بەرامبەر بە دەرمانی دژەمیکرۆب لە جۆری سیفالۆسپۆرین گەورەترین کێشەیە لەو ناوەچەیەدا. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە