"شاشەی کۆمپیوتەر چاو کزناکات"

22-07-2015
د. ئەحمەد عەبدولقادر
نیشانەکردن چاو
A+ A-

رووداو - ئاژانسەکان

پزیشکانی فەرەنسی رایەنگەیاند خوێندنەوە و سەیرکردنی شاشەی کۆمپیوتەر بۆ ماوەیەکی درێژ نابێتە هۆی کەمبوونەوەی تیژی چاو.


دکتۆر پاسکال باربی پسپۆری نەشتەرگەری چاو لە پاریس دەڵێت خوێندنەوە لەسەر شاشە ئەلیکترۆنییەکان نابێتە هۆی لە دەستدانی تیژی بینین بەڵکو دەبێتە هۆی ماندوبوونی چاو و ووشکبوونەوەی لەگەڵ دروستبوونی هەستیاری و خورانی چاو.

دکتۆر پاسکال ئەوەشی گوت کە پێویستە بە شێوەیەکی رێک سەردانی پزیشکی چاو بکرێت، بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە نیشانەکانیان بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە تەنانەت لە کاتی خۆدوور راگرتنیش لە بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە