رووداو-هەولێر
رێکخرای نێودەوڵەتی تەندروستی ئاژەڵ OIE ئاشکرایکردووە لە "هەندێک لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی رۆژئاوای تارانی پایتەختی ئێران نەخۆشی ئەنفلەوەنزای باڵندە لە جۆری H5N8 بڵاوبووەتەوە.
رێکخراوەکە بە پشتبەستن بە داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ئەو نەخۆشییە 5600 پەلەوەری لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی ئێران کوشتووە و وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران لە هەوڵی راگرتنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەدایە".
هەرێمی کوردستان یەکێکە لە هاوردەکارەکانی مریشکی کۆماری ئیسلامی ئێران، بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە وەزارەتی کشتوکاڵی خستووەتە ئامادەباشییەوە.
حوسێن حەمە کەریم، بەڕێوەبەری گشتی سامان و دروستی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند "هەر ئەمڕۆ بە نووسراوی فەرمی لە رێگەی پارێزگاکانەوە کێڵگە پەلەوەرییەکانمان ئاگادارکردووەتەوە، رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستی کێڵگەکانیان لە بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندە.
هەرێمی کوردستان لە ئەمساڵدا 100 تۆن مریشکی لە ئێرانەوە هاوردە کردووە و ئەویش سەرجەمی بۆ پارێزگای هەولێربووە، بەڵام پێشبینیدەکرێت دوای بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە لە ئێران، حکومەتی هەرێمی کوردستان هاودەکردنی مریشکی ئەو وڵاتە رابگرێت.
حوسێن حەمە کەریم، بەڕێوەبەری گشتی سامان و دروستی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند "هەر ئەمڕۆ بە نووسراوی فەرمی لە رێگەی پارێزگاکانەوە کێڵگە پەلەوەرییەکانمان ئاگادارکردووەتەوە، رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستی کێڵگەکانیان لە بڵاوبوونەوەی ئەنفلەونزای باڵندە.
بەڕێوەبەری گشتی سامان و دروستی ئاژەڵ گوتیشی "بە نووسراوی فەرمی لیژنەی باڵای ئەنفلەوەنزای باڵندەمان لە بوونی نەخۆشییەکە لە ئێران ئاگادار کردووەتەوە و لە نزیکترین کات کۆدەبنەوە و بڕیار لە بارەی راگرتنی هاوردەکردنی مریشک لە ئێران، یان هەر رێکارێکی پێویست دەدەن.
ساڵانە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 80 هەزار تۆن مریشک بەرهەمدێت، بەڵام پێداویستی ناوخۆ پڕناکاتەوە، کە زیاتر لە 110 تۆنە، هەربۆیە پێشبینیدەکرێت راگرتنی مریشک و هێلکە لە ئێرانەوە، نرخی مریشک و هێلکە لە بازاڕەکانی ناوخۆ بەرزبکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ