هاوسەرگیرییان لەسەر شێوەی شڕێک و فیۆنا ئەنجام دا

22-12-2013
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن شڕێک فیۆنا هاوسەرگیری
A+ A-
رووداو – daily mail

ژن و پیاوێکی بەریتانی بڕیاریان دا لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیرییان شێوەی خۆیان وەک شڕیک و فیۆنا لێبکەن.

نەیسن و ئەماندا گیبس، كە هەردووكیان خەڵكی رۆژهەڵاتی بەریتانیان، بڕیاریان دا لە كاتی ئاهەنگی هاوسەرگیریان، خۆیان وەك پاڵەوانی چیرۆكە خەیاڵیەكان لێبكەن.

لە كاتێكدا كچان خەون بەوەدەبینن، کە لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەیاندا جلی سپی بپۆشن، ئەماندا سووربوو لەسەر ئەوەی خۆی و هاوسەرەكەی بە رەنگی سەوز بۆیەبكات تاوەكو خۆی وەك شازادە فیۆنا و مێردەكەشی وەك شڕێك بێت.

ئاهەنگەكەی ئەوان زۆرجیاوازبوو لە ئاهەنگی خەڵكانی دیكە، لەبەرئەوەی ئەوان داوایان لە ئامادەبوان كردبوو، كە  وەك كەسایەتیەكانی چیرۆكە خەیاڵیەكان جلوبەرگ بپۆشن و هەروەها لەبری ئەوەی دیارییان بۆ بهێنن، داوایان لێكردن پارە ببەخشنە سەنتەرێكی لێكۆڵینەوەی نەخۆشی شێرپەنجە.

نەیسن دەڵێت "ئێمە هاوڕێیەكی نزیك و 7  كەسی دیكەمان بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لەدەست دا، بۆیە بڕیارمان دا كارێكبكەین، كە  خەڵكی پێ هۆشیاربكەینەوە تاوەكو پشكنینی نەخۆشییەكە ئەنجامبدەن".

هاوڕێكانی ئەم دوو هاوسەرە تازەیە، كە دوای پەیوەندییەكی خۆشەویستی 8 ساڵە، پڕۆسەی هاوسەرگیریان ئەنجام دا، دەڵێن، ئەوان هەمیشە گوتویانە، كە ئەگەر هاوسەرگیری بكەن دەبێت ئاهەنگەكەیان بەهەمان شێوەی چیرۆكە خەیاڵاویەكانبێت و لەكۆتایشدا ئەمەیانكرد.

نەیسن و ئەماندا دەربارەی بەخشینی دیارییەکان بۆ سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەی شێرپەنجە، دەڵێن، "ئەگەر ئەم چیرۆكەی ئێمە هانی تەنها یەك كەسیش بدات بۆ ئەوەی پشكنین بۆ نەخۆشی شێرپەنجە ئەنجامبدات، ئەوا ئێمە لە كارەكەماندا سەركەوتووبووین".









کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە