رووداو- هەولێر
كچە میدیاكاری ديارى باشوورى كوردستان ئەڤین ئاسۆ، رایدەگەیێنێت لە ئایندەیەكی نزیكدا دەردەكەوێتەوە و دەست بە پرۆگرامی ئەڤین ژن و ژیان دەكاتەوە.
ئەڤین ئاسۆ لە پەیجی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە،" به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی كوردستانی تێكه‌وت وه‌ڵامێكی روونمان پێنه‌بوو بۆ سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆگرامی ئه‌ڤین ژن و ژیان، به‌ڵام ده‌مه‌وێت لێره‌وه هه‌موو لایه‌ك دڵنیابكه‌مه‌وه كه هیچ كاتێك خه‌مسارد نه‌بووین له‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی پرۆگرامه‌كه‌و له‌ئاماده‌كاریی نه‌وه‌ستاوین، ئینشاڵڵا له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ری ئه‌و ئاماده‌كارییه ده‌چنینه‌وه‌و هه‌واڵی خۆشمان پێده‌بێت".
سەبارەت بە شێوازی پرۆگرامەکە سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەڤین ئاسۆ بۆ رووداو گوتی،" پرۆگرامەكە وەک خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام ھەوڵدراوە کاری باشتری بۆ بکرێت، بۆ ئەوەی چیدی کەموکوڕی لە پرۆگرامەکانی داھاتوودا نەمێنێت".
ئەڤین ژن و ژیان یەکێکە لەو پرۆگرامانەی زیاتر تیشک دەخاتە سەر بابەتی کۆمەڵاتییەكان بەتایبەت ژنان، تاوەکو ئێستا پرۆگرامەكە لە سێ کەناڵی جیا پەخشكراوە، ئەم جارەش هەر لە شاشەی نێت تیڤی پەخشدەكرێت.
دەقی پەیامەكەی ئەڤین ئاسۆ:
په‌رۆشیتان گه‌وره‌ییه بۆ ئێمه
ناوه ناوه دۆستان‌و هاوڕێیان له‌رێی فه‌یسبووك‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تره‌وه هه‌واڵده‌پرسن؛ ئاخۆ بۆچی ئێمه دیارنین‌و كه‌ی ده‌رده‌كه‌وینه‌وه؟
به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی كوردستانی تێكه‌وت وه‌ڵامێكی روونمان پێنه‌بوو بۆ سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆگرامی ئه‌ڤین ژن‌و ژیان، به‌ڵام ده‌مه‌وێت لێره‌وه هه‌موو لایه‌ك دڵنیا بكه‌مه‌وه كه هیچ كاتێك خه‌مسارد نه‌بووین له‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی پرۆگرامه‌كه‌و له‌ئاماده‌كاریی نه‌وه‌ستاوین، ئیشه‌ڵا له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ری ئه‌و ئاماده‌كارییه ده‌چنینه‌وه‌و هه‌واڵی خۆشمان پێده‌بێت.
لێره‌وه سوپاسی هه‌موو ئه‌حواڵپرسینه‌كانتان ده‌كه‌م‌و دڵنیابن په‌رۆشیتان گه‌وره‌مان ده‌كات، به‌گه‌وره‌یی خۆشتان بمانبه‌خشن ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانیبێت له‌كاتی خۆیدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانتان بده‌ینه‌وه، خۆشه‌ویستیم قبوڵ بكه‌ن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ