پزیشكانی نەشتەرگەریی دڵ لە هەولێر: پشكنین و چارەسەر بكەنە خۆڕایی

24-02-2015
سەروەر سالار
نیشانەکردن دڵ، هەولێر
A+ A-

ژمارەیەك لە پزیشكانی پسپۆڕی نەشتەرگەریی سنگ و دڵ و بۆرییەكانی خوێن كە لە سەنتەری نەخۆشییەكانی دڵ لە هەولێر كاردەكەن، دەڵێن خزمەتە تەندروستییەكانی سەنتەرەكە گرانن و لە بەیاننامەیەكدا داوا لە پەیوەندیداران دەكەن وەك هەموو نەخۆشخانە حكومییەكانی دی، خزمەتگوزارییەكانی ئەو سەنتەرەش بە خۆڕایی بێت.

دەقی بەیاننامەكە:

بەڕێزان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
وەزیری تەندروستی 
هاونیشتمانیانی خۆشەویست


ئێمە گروپێک لە پزیشکانی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەی پسپۆڕیی نەشتەرگەری "سەنتەری دڵ" لە هەولێر، داوا لە بەڕێزتان دەکەین سیستمی کارکردنی نەخۆشخانەکەمان بگۆڕن تا بتوانین نەشتەرگەری و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بە خۆڕایی پێشکەش بە هاونیشتمانیان بکەین، نەخۆشخانەکەمان وەک هەر نەخۆشخانەیەکی دیکەی حکومی لە کوردستان مانگانە لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پێداویستییەکانی دابین دەکرێت، بەڵام نەشتەرگەری و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بە پارەیەکی زۆر بۆ هاونیشتمانیان ئەنجامدەدرێن، ئەمە لە کاتێکدایە کە قەیرانی دارایی کوردستان تەنگی بە هەمووان هەڵچنیوە و کەسێک کە تووشی نەخۆشیێکی سەختی دڵ بووە لە نەخۆشخانەکەمان چارەسەریی بە نرخێکی هێندە زۆر بۆ دەکرێت کە لە توانای هاوڵاتیان دا نییە خەرجییەکانی دابین بکات، بۆیە ئێمە داوا دەکەین پرۆسە چارەسەرییەکانی نەخۆشخانەکەمان بە یەکجاری بکرێنە خۆڕایی یان لانیکەم تا کوردستان ئەم دۆخە ئابوورییە سەختە تێدەپەڕێنێت..


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە