ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی سیلە

24-03-2017
هونەر رێبوار
نیشانەکردن سیل
A+ A-

رووداو- WHO

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرنگاربوونەوەی نەخۆشیی سیلە و ئەمڕۆژە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاری خەڵکی دیاریکراوە  و ئەمساڵ لەژێر ناونیشانی یەکگرتن بۆ نەهێشتنی سیل یادیی ئەمڕٶژە دەکرێتەوە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی 24ی مانگی 3ی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی سیل دیاریکردووە تاکو رێکخراوە تەندروستییە جیهانییەکان بە هەماهەنگی پزیشكان و میدیاکان هۆشیاری لەبارەی نەخۆشییەکە بڵاوبکەنەوە. 

نەخۆشی سیل بەهۆی بەکتریای مایکۆبەکتریەم تیبی تووشی مرۆڤ دەبێت و زۆرتر کار لە سییەکانی مرۆڤ دەکات، بەڵام ئەندامەکانی دیکەش مەترسی تووشبوونیان هەیە، سیل بەیەکێك لە 10 هۆکارە سەرەکییەکانی مردن دادەندرێت و دەتواندرێت چارەسەر و رێگری بکرێت. 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە