هەندێک زانیارى دەربارەى نەخۆشیی سیل

24-03-2017
زانا ئه‌حمه‌د
نیشانەکردن سیل
A+ A-

- بەهۆى ئەوەى تووشبووانى تووشی کێش دابەزینێکى زۆر دەبن، لە کوردەواریدا بە نەخۆشییەکە گوتراوە "دەردە باریکە".
- پێشتر بەهۆى دەستەبەرنەبوونى چارەسەر، هێندە نەخۆشییەکى کوشندە بوو، دەگوترا "سیل و سەرەتان"! بەڵام ئێستا وا نییە.
- بەرەو قڕکران دەچوو، بەڵام بڵاو بوونەوەى نەخۆشیی ئایدز، بووە هۆى سەرلەنوێ تەشەنەسەندنەوەى.
- سێیەکى دانیشتووانى سەر زەوى تووشی دەبن، بەڵام بەرگرییان دەستەمۆى دەکات. تەنیا کە بەرگرى دادەبەزێت، نەخۆشییەکە کارادەبێتەوە. 
- ساڵانە 1.8 ملیۆن کەس دەکوژێت.
- بەربڵاوترین نیشانەکانى: وشکەکۆکەى درێژخایەن، بەڵخەمى خوێناوى، تایەکى نزم، ئارەقەکردنەوەى شەوان، کێش دابەزین.
- ئەو هۆیانەى ئەگەرى تووشبوون زیاددەکەن: منداڵى و بەساڵاچوویی، تێکەڵی لەگەڵ کەسانى تووشبوو، قەرەباڵخی، جگەرەکێشان، کەمیی ڤیتامینەکانى ئەى و دى، نەخۆشیی درێژخایەنى وەک شەکرە و گورچیلە سستى، نەخۆشییە شێرپەنجەییەکانى وەک هى خوێن و لیمفەکان.
- ئەوە نییە تەنیا تووشی سییەکان ببێت، تووشی هەر ئەندامێکى جەستە دەبێت، بەڵام 80-90%ى حاڵەتەکان لە سییەکان روودەدەن.
- بە لایەنى کەم دەبێت بۆ ماوەى شەش مانگ رۆژانە چارەسەر وەربگیرێت.
- نەخۆش دواى دوو هەفتە چارە وەرگرتن، نەخۆشییەکە بۆ کەسانى دیکە ناگوازێتەوە.
- پێکوتەکەى، تەنیا 10-15 ساڵ رێگرىدەکات لە تووش بوون.

خوێندکارى بۆرد لە پزیشکىى هەناو

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە