رووداو-هەولێر
دەستەی گشتی پێداچوونەوەی دادگای هەرێمی کوردستان بریاری گەڕانەوەی دۆسیەی ئەو سکاڵایەی داوە کە ئەندامانی کۆنگرەی دووەمی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کە لە گۆران یەکگرتوو و کۆمەل پێکدەهاتن لەساڵی 2012 لەسەر ئەندامانی یەکێتی و پارتی بەهۆی زیادکردنی 34 ئەندام لە کۆنگرەکە تۆماریانکردبوو و داوای هەلوەشاندنەوەی کۆنگرەکەیان کردبوو.
دادگای بەرایی هەولێر لەسەر ئەو دۆسیەیە 35 دانیشتی ئەنجامداوە ، دووجاریش کەیسەکە تێهەڵچوونەوەی بۆ کراوە ، لە تێهەلچوونەوەی یەکەم بریاری دادگا لە بە ژەوەندی پارتی و یەکێتی بووە، بەڵام لە تێهەلچوونەوەی دووەم بریارەکە پێچەوانەبووەتەوە، تاوەکو ئێستاش سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کە یەکێتی سەرپەرشتی دەکات ، ئاگاداری بریاری کۆتای دادگانین .
لەسالی 2009 پارتی و یەکێتی هەردوو سەندیکاکانیان تێکەل کردەوە و لەسالی 2012 ش بریاری کۆنگرەیاندا ، لە کۆنگرەی دووەمی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی پارتی و یەکێتی 118 ئەندامیان هەبوو و بەیەک لیست بەشداریان کرد ، بەڵام یەکگرتوو 29 ئەندام گۆران 28 ئەندام کۆمەل 19 و شوعییش 5 ئەندامیان هەبوو کە هەر یەکەیان بەلیستی جیاواز بەشداریان لە کۆنگرەکە کرد ، ئێستاش بریاری دادگا لە کاتێکدایە کە وادەی کۆنگرەی دووەم ماوەی شەش مانگە کۆتایی هاتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ