رووداو- هەولێر
تۆواوی پیاوان بەشێوەیەکی ئاسایی رەنگی سپی رەساسی باوە، بەڵام لە هەندێ باردا رەنگی دەگۆڕێت و زۆربەی کات رەنگەکەی زەرد دەبێت. بەڵام کەمخایەنە و لە زۆربەی حاڵەتەکان تەنیا یەکجارە.
هەرچەندە ئەمە لە هەموو کاتێكدا جێگەی گرنگیپێدان نییە، بەڵام زۆرجار هۆکاری نەخۆشییەکە.
چەند زانیارییەک لەبارەی تۆواوی پیاوان:
- تۆواو شلەیەکی جێل باوەو و لەکاتی گەیشتنە چێژ لە چووکی پیاوانەوە دەردەچێت. تۆواوی سپێرمی تێدایە کە دەتوانێت هێلکەی ژنان بپیتێنێت.
- چەندین رژێن و ئەندامی زایەندی پیاوان بەرپرسن لە دروستکردنی تۆواو و گواستنەوەی.
- گۆڕان لە هەریەکە لەم ئەندام و رژێنانە، هۆکاری گۆڕانی رەنگی تۆواوە، کە چارەسەرەکەشی بریتییە لە بنبڕکردنی هۆکارەکە.
هۆکارەکانی گۆڕانی رەنگی تۆواو:
تۆواو لە کۆکراوەی دەردراوەکانی ئەندامی زاوزیی پیاوان و سپێرم پێکدێت. هەر گۆڕانێك لەم رێڕەوەدا، هۆکاری گۆڕانی رەنگی تۆواوە.
تۆواو لە کوێ دروستدەبێت؟
گونەکان و بۆڕی گواستنەوەی تۆواو: گونەکان بەرپرسن لە دروستکردنی سپێرم، بۆڕی گواستنەوەی تۆواویش سپێرم لە گونەوە دەگوازێتەوە.
پۆرگی بنچینەیی تۆواو: ئەمە زۆربەی بەشی تۆواو پێکێنێت، کە ئەم رژێنانە شەکرێکی تایبەت بەناوی فرەکتۆز دروستدەکەن، کە خۆراک بە سپێرمەکان دەدات.
پڕۆستات: ئەم رژێنە تایبەتمەندی جوڵان و مەلەکردن بە سپێرمەکان دەبەخشێت و ئاسانکاری دەکات بۆ گەیشتن بە هێلکەکان.
رژێنەکانی بۆڕی دەرچە: ئەمانە بەرپرسن لە دەردانی ئەو دەردراوانەی کە گواستنەوەی تۆواو بەنێو ئەندامی زاوزێی پیاوان ئاساندەکات. کە ئەمانە هەموو پێکەوە یارمەتی دەردانی سپێرم و گەیشتن بە ئۆرگازمیان هەیە.
هۆکارەکانی زەردبوونی تۆواو:
بۆڕی دەرچەی میز، ئەو بۆڕیەیە کە بەنێویدا هەریەکە لە تۆواو و میز دەچنە دەرەوە، بۆیە رەنگە میز و سپێرم تێکەڵ ببن و رەنگی سپێرم بگۆڕێت.
هەرچەندە سپێرم رەنگەکەی سپی رەساسی باوە، بەڵام هەندێك جار رەنگەکەی بۆ زەرد دەگۆڕێت. بەڵام لەکاتی گۆڕانکاری زۆر، دەبێت پشکنینی پزیشكی بکرێت.
لە بڵاوترین هۆکارەکانی گۆڕانی رەنگی تۆواو ئەمانەن:
1- میز لەنێو تۆواو:
تۆواو بەنێو بۆڕی میزدا دەڕوات، کە میزی بەنێودا دەردەچێت، بۆیە ئەمە دەگونجێت کە هەندێك میز تێکەڵی سپێرم ببێت و رەنگەکەی بۆ زەرد بگۆڕێت.
2- زەردوویی
ئەمە نەخۆشییەکە و پەیوەندی بە جگەرەوە هەیە، کە لەگەڵیدا چاوەکان و پێستیش زەرد دەبن و رەنگی تۆواویش رەنگە لەگەڵیدا بگۆڕێت.
3- بەرزبوونەوەی زیاد لەپێویستی خڕۆکە سپییەکانی خوێن:
هەوکردنی زۆر خڕۆکە سپییەکان لە خوێندا زیاددەکات. کە رەنگە لە سپێرمیشدا رەنگەکەی بگۆڕێت و دەربکەون، ئەمەش زۆربەی کات لە ئەنجامی هەوکردن دروستدەبێت.
4- نەخۆشییە سێکسییە گوازراوەکان
نەخۆشییە سێکسییە گوازراوەکان وەک کلامیدیا، گۆنۆریا و تامیسکە، هۆکارن بۆ زەردبوونی تۆواو، کە زۆربەی کات لەگەڵیدا بۆنەکەیشی دەگۆڕێت.
5- گۆڕانی خۆراک
خواردنی خۆراکە رەنگدارەکان، رەنگی سپێرم زەرددەکەن، رەنگە بۆنی تۆواویش بگۆڕێت، بەتایبەت ئەگەر پیاوێک خۆراکە بۆندارەکانی وەک پیاز و سیر و برۆکلی بخوات.
6- دووربوون لە سێکس
ئەگەر پیاوێک بۆماوەیەکی درێژخایەن سێکسی نەکرد و نەگەیشتە چێژ، ئەگەری تێکەڵبوونی تۆواو و میزی زیاترە.
پیاوان لەکاتی گۆڕانی رەنگی تۆواو تەنیا لەو کاتەی کە بۆ یەکەمجار رەنگی تۆواویان زەرد دەبێت، یان تەواو تاریک و رەشباو دەبێت. هەروەها لەکاتێكدا کە رەنگی پێست زەرد دەبێت، یان کەسەکە تای هەیە و بۆنی تۆواوەکەی ناخۆش بووە دەبێت سەردانی پزیشك بکات.
سووربوونی رەنگی تۆواو:
هەندێکجار پیاوان هەست بە گۆڕان و سووربوونی رەنگی سپێرمیان دەکەن، ئەمەش پەیوەستە بە هاتنە ناوەوە خوێن بۆ ناو تۆواو، ئەمەش ئەگەر بۆ 1-2 رۆژ بەردەوامبوو، پێویستی بە سەردانی پزیشك هەیە.
سەوزبوونی تۆواو:
سەوزبوونی تۆواو هۆکارەکەی رەنگە هەوکردنێكی زۆری پرۆستات و شانەکانی دەورووبەری بێت، ئەو پیاوانەی کە تۆواویان سەوز دەبێت، پێویستە بە زوویی سەردانی پزیشك بکەن.
چارەسەری گۆڕانی رەنگی تۆواو:
چارەسەری نەخۆشییەکە بەندە بە نەهێشتنی هۆکارەکە، ئەگەر هەوکردن هۆکار بوو، ئەوا دەبێ دەرمانە دژە بەکتریا یان دژە ڤایرۆسەکان بۆ نەخۆش بنووسرێن.
ئەگەر کەسێك رەنگی سپێرمەکەی گۆڕابوو، هەروەها زانی کە هۆکارەکەی هەوکردنی بەکتریایی یان ڤایرۆسییە، دەبێت دووربێت لە پەیوەندی سێکسی، تاوەکو پزیشك رینمایی دەکات و چارەسەری دەکات، چونکە مەترسی گواستنەوەی زیاتر دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ